رێنمایی بەخشینی خوێن كە تاكە سەرچاوەی بەرهەمهێنەری ئەم رەگەزە گرنگەی ژیان كە پێی دەوترێت " خوێن " تەنها خودی مرۆڤەكان خۆیانن .
ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: لە زۆر شوێن و لەزۆرێك لە حاڵەتەكاندا كەسانێك هەن بۆ بەردەوامبوونی ژیانیان پێویستیان بەخوێن دەبێت ، تەنها و تەنها كرداری خوێن بەخشینی مرۆڤەكانی تر دەتوانێت گرەنتی ژیانیان پێی ببەخشێت ، بۆیە بەخشینی خوێن هەڵوێستی بەرپرسیارانە و لووتكەی مرۆڤایەتی مرۆڤەكانە .
بۆ كرداری " خوێن بەخشین" پێش وەخت پێویستە ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بكەین:
1. باشتروایە بە ماندوویی خوێن نەبەخشیت و شەوێك پێشتر بە باشی حەوابیتەوە .
2. پێویستە پێش كرداری خوێن بەخشینەكە بە چەند كاتژمێرێك ، ژەمێك خۆراكی مامناوەند و وزە بەخش بخورێت یاخود هەندێك شیرینی بخورێت .
3. خواردنەوەی شلەمەنیەكان لە پێش و لە پاش كرداری خوێن بەخشینەكە بەشێوەیەكی گشتی سوودی هەیە ، بەڵام پێویستە ( چا ، قاوە ، ئەو خواردنەوانەی كە مادەی كافایینیان تیادایە ) لەو ماوەیەدا بەكارنەهێنرێت و نەخورێتەوە .
4. پاش خوێن بەخشینەكە ، بەخێرایی لەسەر جێگاكەت بەرز مەبەرەوە ، لەوێدا پێویستە كەمێك بحەوێیتەوە پاشان هەستیتەوە .