2020-04-09   2470     
لوقمان غه‌فوور
دوای 72 ساڵ له دامه‌زراندنی، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) تووشی شه‌رمه‌زاریی گه‌وره بووه. له‌دوای له‌ناوبردنی سویرێژه و دركه و مێكوته و چه‌ندین نه‌خۆشی قورسی تر و خه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه، له ئێستادا بوون به دروستكه‌ری گه‌نده‌ڵی بۆ رێكخراوه‌كه.
له 30 دیسێمبه‌ری 2019، دكتۆر لی وین لیانگ پزیشكی به‌توانای چینی هۆشداریدا له‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌ك هاوشێوه‌ی هه‌وكرددنی توندی سییه‌كان (سارس)له ئارادایه كه ساڵی 2003 بوو به بروسكه‌یه‌ك بۆ هه‌موو دنیا. به‌رپرسێكی وه‌ك لیانگ هه‌ستی به ترسی كوشنده‌یی په‌تاكه كرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی چین پاداشتیان نه‌كرد، به‌ڵكو بانگیان كرد بۆ نوسینگه‌ی ئه‌منی گشتی وۆهان و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دایه پاڵ كه لێدوانه‌كانی درۆینه‌ن و دوریان خسته‌وه له خزمه‌تی گشتی.
حزبی شیوعی چینی چه‌ند په‌رستیارێكیان ده‌ستگیركرد و ته‌مبێكردنیاندا به‌گوێی هه‌ر كه‌سێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پرۆپاگه‌نده بكات و تووشی لێپێچینه‌وه‌ش ئه‌بێت.
به‌درێژایی مانگی جێنیوه‌ری 2020، پزیشكییه چینییه‌كان دركیان به‌وه كرد كه نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، به‌ڵام 14ی جێنیوه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا نییه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر.
دوو هه‌فته دوای ئه‌م قسانه، تیدۆرس ئادهانووم گێبریسوس به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌گه‌ڵ شین جین بینگ كۆبۆوه و سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌رپرسانی چین كه رێوشوێنی باشیان گرتۆته‌به‌ر بۆ كۆنترڵكردنی ڤایرۆسه‌كه، له كاتێكدا رۆژانه به 10 هه‌زار كه‌س له وۆهان ئه‌مرد.
دوابه‌دوای ئه‌م سه‌ردانه د.لی وینگ لیانگ له‌گه‌ڵ هه‌ستێكی نائارامدا، بێده‌نگ نه‌بوو له ناڕه‌زاییه‌كانی، به‌ڵام له‌چاوان ونبوو. له‌ناكاو راگه‌یه‌نرا كه تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه و گیانی سپاردووه.
كاتێك له 23ی جێنیوه‌ری 2020 لیژنه‌ی فریاگوزاری سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گفتوگۆی كرد كه كۆرۆنا ڤایرۆس له حاڵه‌تی ئیمێرجنسی گشتیدایه، كه‌چی (تیدۆرس) ره‌تیكردۆته‌وه‌و هانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی تری رێكخراوه‌كه‌ی داوه حاڵه‌تی ئیمێرجسی رانه‌گه‌یه‌نرێت و بیانووی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه ژماره‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئیمیرجنسی رابگه‌یه‌نرێت. به‌ڵام چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلایككه‌ره‌وه داتا پڕ كه‌موكورتییه‌كانی ته‌ندروستی چین-یان ره‌تده‌كرده‌وه كه له‌و كاته‌دا به‌پێی چین هێشتا مردن نه‌گه‌یشتبووه 20 كه‌س، له‌كاتێكدا یه‌كه‌م هه‌واڵ له كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوبۆوه له 16ی جێنیوه‌ری بڵاوبۆوه، به‌رپرسانی چین وایان بڵاوكرده‌وه كه تا ئه‌وكاته 2 كه‌س مردوون.
ئه‌م بێ باكییه‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه وایكرد ده‌وڵه‌تانی دنیا دوابكه‌ون له خۆئاماده‌كردن به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و سنوری وڵاته‌كه‌یان به كراوه‌یی به‌رامبه‌ر چین هێشتبووه‌وه، جۆن ماكیزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی فریاكه‌وتنی سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به داوای لێبوردنه‌وه به تۆڕی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: "شكستمان هێنا به‌هۆی راپۆرته لاوازه‌كانی حزبی شیوعی چینییه‌وه كه ئێمه‌ی به هه‌ڵه‌دا برد".
دوای ئه‌وه‌ی 30 جێنیوه‌ری (تیدۆرس) به‌ناچاری حاڵه‌تی ئیمێرجنسی راگه‌یاند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پیاهه‌ڵدانی چین به‌رده‌وام بوو. له 20 فێبریوه‌ری چه‌له‌حانێی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میدیادا ده‌كرد كه رێوشوێنه‌كانی چین وایكردووه ڤایرۆسه‌كه به جیهاندا بڵاونه‌بێته‌وه. له‌كاتێكدا له 23 ی فێبریوه‌ری چین له‌وپه‌ڕی تووشبوون و مردن‌دا بوو به‌پێی ئه‌و داتا ناڕاستانه‌ی كه خۆی بڵاویده‌كرده‌وه.
(تیدۆرس) ترسی نه‌بوو له‌وه‌ی رووبه‌رووی سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌بێته‌وه كه ئه‌مه وابه‌سته‌یه به مه‌سه‌له‌ی مردن و ژیانه‌وه. دواجار ئه‌مریكا له گه‌مه‌ی تیدۆرس تێگه‌یشت، بۆیه له 31 ی جێنیوه‌ری سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هاتوچۆی هاووڵاتیانی چین-ی بۆ ئه‌مریكا راگرت. هه‌رچه‌نده كاتێكی دره‌نگ وه‌خت بوو به‌ڵام (تیدۆرس) لێدوانێكی سه‌یری دا و وتی: "راگرتنی گه‌شته‌كان له‌چینه‌وه بۆ ئه‌مریكا دڵه‌راوكێ و ترس زیادده‌كات، له‌گه‌ڵ سودێكی كه‌می ته‌ندروستی".
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ساوسامبتۆن-ی ئینگلته‌را، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چاوپۆشی كردووه له به‌لارێدابردنی زانیاری كاربه‌ده‌ستانی سیاسی چین و ئه‌و گوێ پێنه‌دانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه و 20 ئه‌وه‌نده‌ی مردنی تووشبووان له چین.
حكومه‌تی چین باوه‌ری وایه به‌باشی ئه‌م كه‌سه‌ی وه‌به‌ریهێناوه و تیدرۆس-یان چاندووه له ئیداره‌ی رێكخراوه‌كه له‌ساڵی2017ه‌وه. بۆ ئه‌وان گونجاوتره كه كه‌سێكی چه‌پی باڵشكاو بێت و سیاسه‌تی ئه‌وان جێبه‌جێ بكات. روڵی چالاكوانێكی سیاسی بگێڕێت نه‌ك كه‌سێك له رێكخراوێكی مرۆیی. تیدۆرس یه‌كه‌م كاری سه‌ركردایه‌تی كه بۆ چین-ی دووپاتكرده‌وه ئه‌وه بوو پابه‌ندبوو به سیاسه‌تی "یه‌كپارچه‌یی چین" و به‌شداربوونی (تایوان)ی له كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ره‌تكرده‌وه.
له‌كاتێكدا تیدۆرس بووه به شاردنه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی چین، ئه‌مریكا دوو ئه‌وه‌نده‌ی چین بودجه بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دابینده‌كات. كه‌واته كۆنگرێس ئه‌توانێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری چین له‌سه‌ر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، بكات و ئه‌مریكاش ته‌مویلی رێكخراوه‌كه دیاریبكات وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ شه‌فافیه‌تی رێكخراوه‌كه له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ چین ده‌یكات. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌مریكا پشكی شێری به‌خشیوه به رێكخراوه‌كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، كه‌چی له كه‌یسی كۆرۆنا ڤایرۆس دا رێكخراوه‌كه له ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی لایدا و جیهانیش باجه‌كه‌ی دا.