زانكۆیه‌كی ئوستورالی: دەرمانی دژە ئەسپێ سەر كاریگەری لەسەر لەناوبردنی كۆرۆنا هەیە
  2020-04-05     

ماڵپەڕی thenewdailyبڵاویكردەوە، دەرمانی دژە ئەسپێ (ئیفرمكتین) توانای لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی هەیە، بەبڕوای لێكۆڵەرەوانی زانكۆی مونای ئوستورالی ئەو دەرمانە دەوانێت لەماوەی دوو ڕۆژدا كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەناوبەرێت.

ئاوێنه‌: د.كایلی وكتاف لەو بارەوە ڕایدەگەیەنێت، ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو دەرمانە دەتوانێت لەماوەی 48 كاتژمێردا ڤایرۆسەكە لەناوبەرێت، تەنانەت لە ماوەی یەك ڕۆژدا كاریگەری بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لاواز دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تاكو ئێستا بەشێوەیەكی كردەیی چارەسەرەكە دیار نییە، بەڵام پسپۆڕان لەو باوەڕەدان ئەم چارەسەرە ئاساییە و گرفتی بۆ مرۆڤیش نییە، بەڵام تاقیكردنەوەی ئەو چارەسەرە لەوانەیە نزیكەی مانگێك درێژە بكێشێت.

ئیفرمكتین چارەسەرێكە بۆ ئەسپێی سەر كە لە ڕێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا دروست كراوە كە پێشتر بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكانی زیكا و ئەنفلۆنزاش كاریگەری هەبووە.
ڤایرۆسی كۆرنا بۆ یەكەمجار لە وڵاتی چین سەریهەڵدا و لە ئێستادا زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بە ڤایرۆسێكی مەترسیدار دادەنرێت، بەپێی زانیارییە پزیشكییەكانیش ڤایرۆسەكە دوای 7 ڕۆژ لە جەستەی مرۆڤ دەردەكەوێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×