د.سەباح هەورامی: خوێنی چاكبوانی كۆرۆنا بۆ چارەسەری توشبوان بەكاردەهێنین
  2020-03-25     

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بڕیاریانداوە پلازمانی خوێنی ئەو توشبوانەی كۆرۆنا كە چاكبونەتەوە بۆ چارەسەری توشبوانی دیكەی ڤایرۆسەكە بەكاربهێنن.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بڕیارەكەیان دوای ماوەی چەند هەفتەیەك گفتوگۆو راگۆرینەوەی زانستی لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆر دەربارەی بەکارهێنانی پلازمای چاکبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چارەسەر بۆ توشبوان و هەروەها پاش پەسەندكردنی ئەو ئەكنیكە هاتوە لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکاوە (FDA).

د. سەباح هەورامی وتویەتی"بڕیارماندا لەمەولا ئەم تەکنیکە بەکاربهێنین بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (بۆ ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیر دەبێت) لە سلێمانی وەک هەوڵێک بۆ چارەسەری نەخۆشەکان بە ئومێدی چارەسەر بۆ توشبوان."

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هیواشی خواستوە ئەو تەكنیكە كلاسیكییە سودی هەبێت.

تەمەنی بەكارهێنانی ئەم تەكنیكی چارەسەركردنە، چەند سەدەیەك دەبێت و هەروەها لەكاتی بڵابونەوەی پەتای ئەنفلۆنزادا لەساڵی 1918و لەسەردەمی بەر لە دۆزرێنەوە ڤاكسینە نوێیەكان و دەرمانە دژە ڤایرۆسەكان بەكارهاتوە.


زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×