تەندروستى جیهانى: بەرهەمهێنانى پێکوتەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ساڵێکى پێویسته‌
  2020-03-22       2429       

ڕێکخراوەى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، پرۆسەى بەرهەمهێنانى پێکوتەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەلایەنى کەمەوە ساڵێکى پێویسته‌.

ماڵپەرى "سکاى نیوز" بڵاویکردەوە، بەرپرسێکى ڕێکخراوەکە رایگەیاندووە، دڵنیان لەوەى کە پێکوتە (ڤاکسین)ى کۆرۆنا بەرهەم دێت، بەڵام پرۆسەکە پێویستی به‌ ساڵێك هه‌یه‌ تا ئەو کاتەى بە تەواوی دڵنیابنەوە لە کاریگەرییەکانی بۆ سه‌ر مرۆڤ.

راشیگه‌یاندووه‌، مەترسى ئەوە هەیە لەکاتى لابردنى کەرەنتینەکاندا پەتاکە بەشێوەیەکى مەترسیدار بڵاوببێتەوە و دەشڵێت" پەتاکە تەنها کەسانى بەتەمەن ناگرێتەوە ، به‌لكو ئەوانەى تەمەنیان مامناوەندە تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ دەبن.

به‌ پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جیهانی، جگه‌ره‌ نه‌كێشان یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌هێزبوونی به‌رگری له‌ش، هه‌روه‌ها خۆبه‌دوورگرتن له‌ خواردنه‌وه‌ گازیی و كهولییه‌كان.

هه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌، وه‌رزشكردن بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك و لێخوڕینی پاسكیل و وه‌رزشی یۆگا له‌ وه‌رزشه‌ به‌سووده‌كانن .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×