2020-03-19   2924     
ئه‌مریكا ده‌بێته یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت له جیهاندا كه بۆ پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس، هاووڵاتییه‌كانی پێویست ناكات روبكه‌نه نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه كه دوێنی 18ی ئازار ئیعلان كرا، سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كه ده‌كات له‌ماڵه‌وه.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فوور: رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی كۆمپانیا ئێڤریوێل هه‌ڵده‌ستێت به پشكنینی هاووڵاتیان له نێو ماڵه‌كانیاندا و بۆ ئه‌مه‌ش به ده‌یان تاقیگه‌ی نێو شاروشارۆچكه‌كان بنیاتناوه بۆ كۆرۆرنا ڤایرۆس (COVID-19) و له 23ی ئازاره‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.
به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌گیرێت به‌رامبه‌ر خاوخلیچكی له پشكنینی هاووڵاتیان له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌توانێت گه‌وره‌ترین داهێنان له ئه‌مریكا تۆماربكات.
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و پشكنینانه‌ی كه له‌ژێر چاودێری (سه‌نته‌ری خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی – ئه‌مریكا) له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی ته‌ندروستی شار و ویلایه‌ته‌كاندا ده‌كرا. ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك –ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكا رێگه‌یدا كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌شداری ئه‌وكاره بكات. كه ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆمپانیا له جیهاندا ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
جگه له قازانجه ماددییه‌كه‌ی بۆ كۆمپانیاكه، به‌سه‌دان كارمه‌ندی بواری تاقیگه و ته‌ندروستی هه‌لی كاریان له‌و كۆمپانیایه بۆ ده‌ره‌خسێت.
باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له ئۆستن-ی ویلایه‌تی ته‌كساس-ه‌و به‌سه‌دان لق له‌شار و یلایه‌ته‌كان به خێرایی ئه‌كاته‌وه تا 23ی ئازار.
کۆمپانیاکە بۆ پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس دوو رێگه‌ی داناوه بۆ په‌یوه‌ندیکردن، راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن یاخود له رێگه‌ی ئیمێله‌وه له پێگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه کە ده‌رباره‌ی بارودۆخی كه‌سه‌كه و نیشانه و ئاستی ترسناكی نه‌خۆشه‌كه پرسیار لە نەخۆشەکە دەکەن و دواتر تیمی پزیشكی كۆمپانیاكه ئه‌گاته لای نه‌خۆشه‌كه. مه‌به‌ستی پرسیاره‌كردن له‌نه‌خۆشه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تیمه‌كانیان سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه نیشانه‌كانیان تێدا دەركه‌وتووه نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ندروستیان باشه.
به‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكی كه‌مترین كه‌س دێنه ده‌ره‌وه بۆ پشكنین و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان.
خۆ ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كان ره‌زامه‌ندبوون به‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سه‌بكرێت ئه‌وا تیمه‌كه ئه‌گاته ماڵه‌وه و پكنینه‌كان وه‌ره‌گرێت و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌نجامه‌كه‌ت بۆ ئه‌گێڕێته‌وه كه نرخه‌كه‌ی 135 دۆلاره، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ویستیشی له‌هه‌مان رۆژدا بۆی بگه‌ڕێته‌وه ده‌توانێت 30 دۆلار زیاده بدات.
كۆمپانیاكه تۆ پشكنینه‌كه نموونه‌ی ئاوی لوت و تف وه‌رده‌گرێت كه له ئێستادا ئه‌وه به‌باشترین نمونه داده‌نرێت بۆ زانینی ئاستی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس یان نا.
كۆمپانیاكه له‌دوای ناردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به ئیمه‌یل و بۆكس مه‌یل، ئامۆژگاری دكتۆره‌كانیشت بۆ ره‌وانه ده‌كات تا تیمی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه له دۆخی خراپ‌دا كه‌سه‌كه ئه‌به‌نه نه‌خۆشخانه.
كۆمپانیاكه له ئێستا توانای هه‌یه رۆژانه 30 هه‌زار پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس بكات، له هه‌وڵیشدایه ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی به‌رزكاته‌وه. جولیا شیك سه‌رۆكی ته‌نفیزی و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه ده‌ڵێت:"زیادكردنی پشكنیینه‌كان په‌یوه‌ندی به توانای زیاتری كه‌لوپه‌له‌وه هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌فتانه 250 هه‌زار كه‌س بپشكنین"
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه. تا رۆژی 19ی ئازار له ئه‌مریكا، 9 هه‌زار و 460 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 155 كه‌س مردوون، به‌ڵام 108 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.