2020-03-18   4193     
هاووڵاتیانی بەڕێز،
ڕێکخراوی خانمە پزیشکەکانی کوردستان سەرەڕایی خەمخۆری بۆ ئەم بارودۆخە سەختەی کە هەرێمەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتیمانی دەزانێت کە یارمەتیدەر و ڕێگەئاسانکەر بێت بۆ ئێوەی هاووڵاتی بەڕێز. لەم ساتەوەختە سەختەدا کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاوبۆتەوە و بەداخەوە هەرێمی کوردستانیش وەک زۆربەی ووڵاتانی جیهان بێبەش نەبووە لەم نەخۆشیە مەترسیدارە و هەندێک هاوونیشتیمانیمان دووچاری ئەم ڤایرۆسە بوون.
بەڕێزان لەبەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان حکومەتی هەرێم بڕیاڕی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و داخستنی زۆربەی کارگە و مۆڵ و دوکانەکان و... ڕاگەیاندوە. نەبوونی کاری ڕۆژانە بەتایبەت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی بژێوی ژیانیان لەسەرکاری ڕۆژانەیە وەک کرێکارێک، جوتیارێک و تەنانەت دەستگێڕیك و هتد.... بارگرانی خستۆتە سەر شانی هاووڵاتیان
لەم ڕوانگەیەوە دەمانەوێت سەرەڕای ئەرکەکانمان وەک خانمە پزیشکێک لە ناو نەخۆشخانەکاندا، وەک هاووڵاتیەکی بەئەمەکی ئەم نیشتیمانەش بەشداربین لە ئاسانکاری و پاڵپشتی ئێوەی هاونیشتیمانیان.
دواتر بۆ ئەوەی تۆی هاووڵاتی بەدوور و پارێزراوبیت لە تێکەڵ بوون بەنەخۆشەکانیتر و لەماڵ نەیەیتەدەر، ئێمە ئامادەین وەڵامی پرسیارەکانی تۆی بەڕێز بدەینەوە و یارمەتیدەرت بن لە پرسە تەندرووستەکاندا.
بۆ ئەم مەبەستە ئەم خانمە پزیشکانەی ناویان لەخوارەوە نوسراوە بەپێی پسپۆڕیی خۆیان و تایبەمەندێتی پسپۆڕیەکەیان ئامادەن ڕۆژانە بەپێی کاتەکەیان بەهەمووجۆرێک وەڵامی پرسیارە تەندروستیەکانی ئێوە لە(گروپی ڕاوێژکاری تەندرووستی بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی خانمە پزيشكانی کوردستان) بدەنەوە.
بەهیوای لەش ساغی و سەلامەتی بۆ هەمووان.
د. ئەژين هاشم على / پزیشکی پسپورى نەشتەرگەرى گشتى
د. شابان لەتیف / پسیسکی پایەبڵندی نەشتەرگەریی گشتی
د. هاژە عبداللە سلیم / پزیشکی پسپۆری ژنان و منداڵبوون
د. تەرزە علی عبدالرحمن / پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان
د. سناريا شوان عبدالرحمن / پزيشكى پسپۆڕى خێزانى و نەخوشيەكانى مەمک
د. سنور قادر / پزیشکی پسپۆری چاو
د. شيلان إبراهيم محسن / پزيشكی پسپۆڕی پێست
د. شادی عبداللە / پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری
د. گوڵاڵە قادر/ پزیشکی پسپۆری پێست
د. نياز احمد صالح / پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری
د. سۆز تەیمور حمە ئەمین / پزیشکی پێست
د.تافگه رسول حسین/ پزیشکی تیشک و سونار
د. ڕوخۆش حسن عبدالرحیم / پزیشكی پسپۆری ددان
د. شانۆ محمد نجیب / پزیشکی پسپۆری چارەسەری ددان
د. هاوناز هوشیار / پزیسکی پسپۆری ددان
د. پاوان خالد محمد امین / پزیشکی ڕاهێنراوی ددان
د. تاڤگە احمد حسين / پزیشكی پسپۆری ددان ( پزیشکی پایەبڵندی چارەسەری نەخۆشیەکانی شەوویلگەو ڕوو)
د. كاشان سليمان حه مه سوور/ پزیشكی پسپۆری ددان (پزیشکی پایەبڵندی چارەسەری نەخۆشیەکانی شەوویلگەو ڕوو)
د. تێشوو فەرەیدوون مجید / پزیشکی پایەبڵندی چارەسەری نەخۆشیەکانی شەوویلگەو ڕو
د.نێرگز عدنان عبدالكریم / پزیشكی دەرمانساز
د. شيماء فؤاد رسول / پزیشكی دەرمانساز
د. گەشە عبداللە محمد / پزيشكى دەرمانساز
د. ژوان شريف عبدالرحمن/ پزيشكى دەرمانساز
د. سارا نەجات/ پزیشکی پسپۆری دەرمانساز
د. ھەوار ھیواطالب / پزيشكى دەرمانساز
د. شاز احمد محموود / پزيشكى دەرمانساز
ڕێکخراوی خانمە پزیشکەکانی کوردستان
تێبینی: دەتوانن لەم ڕێگەیەوە پەیوەندی بە(گروپی ڕاوێژکاری تەندروستی بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خانمە پزيشكانی کوردستان)ەوە بکەن:
https://www.facebook.com/groups/828337317641640/