2020-03-16   3219     
ده‌ردی كۆرۆنا ڤایرۆس له به‌ریتانیا تا به‌هاری ساڵی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت و 7 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه ده‌باته نه‌خۆشخانه.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فوور: به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ته‌ندروستی گشتی ئینگلته‌را(PHE) كه ده‌ست گاردیان كه‌وتووه و رۆژی 15ی مارچ بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌رپرسانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتمانی (NHS) دا ئه‌م نهێنییانه وتراوه. بۆیه رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "بۆ یه‌كه‌مین جاره به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته دانبه‌وه‌دا بنێن".
بۆیه پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئاماده‌ییان تێدا بێت بۆ توووشبوونی 80%ی به‌ریتانییه‌كان به ڤایرۆسه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا كه باسیانكردووه.
پرۆفیسۆر كریس ویتتی، گه‌وره راوێژكاری پزیشكی حكومه‌ت، ئه‌م ژماره‌یه‌ی پێشوه‌خته خراپترین سیناریۆیه و ژماره‌ی هه‌قیقی له‌وه كه‌متر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رونیكرده‌وه كه له پێنج كه‌سێك 4 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه 80%ی به‌ریتانیا تووش كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) ده‌بێت له ماوه‌ی 12 مانگی داهاتوو، له‌وه‌ش نزیكه‌ی 15%ی پێویستی به چوونه نه‌خۆشخانه ده‌بێت كه ده‌كاته 7 ملیۆن و 900 هه‌زرا كه‌س.
كورته‌ی تێگه‌یشتنی سه‌ره‌كی ئاستی ترسان ده‌شێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵك و كرێكاران بێت له كاروباره خزمه‌تگوزارییه‌كاندا بۆ نموونه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پۆلیس و پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه و گواستنه‌وه.
پرۆفیسۆر پۆل هانته‌ر مامۆستای پزیشكی له زانكۆی ئێست ئه‌نجیلا ده‌ڵێت: "جه‌ماوه‌ر گوێی لێبێت كه ماوه‌ی 12 مانگ نه‌خۆشییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، خه‌ڵك گوێناداته رێنماییه‌كان و تووشی دڵه‌راوكێ ئه‌بێت".
هانته‌ر پسپۆری ئیپیدیمیالۆژی پێیوایه ئه‌و ژماره‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واو نییه و به‌شێوه‌یه‌كی باش بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ڵێت:"له‌و بروایه‌دام له هاویندا ژماره‌كان زۆر كه‌مده‌بنه‌وه و له نۆڤێمبه‌ر (شوبات-ی داهاتوو) ده‌گه‌ڕێته‌وه". باس له‌وه‌شده‌كات وه‌ك هه‌موو ئه‌نفلۆنزاكانی تر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێی زه‌مه‌ن كۆتایی دێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كه پێیوایه كه نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌بن له‌و 5 ملیۆن كه‌سه‌ی كه كه‌سانی چالاكی نێو كۆمه‌ڵكه‌ن له خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیی و سه‌رخانی ژیاری له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌دا. نزیكه‌ی 5 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی نیشتمانی و 1 ملیۆن و 500 هه‌زار له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره باڵاكانی (NHS) كه به‌شداری ئاماده‌كردنی ئه‌و راپۆرته بووه ده‌ڵێت: "ژماریه‌ك له پسپۆران تێكڕای مردن 1% ده‌خه‌ملێنن ، كه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت 531 هه‌زار و 100 كه‌س ئه‌مرێت، به‌ڵام پرۆفیسۆر كریس ویتتی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه رێژه‌كه نزیك ئه‌بێت له 0.6% كه ده‌كاته مردنی 318 هه‌زار و 660 كه‌س".