2020-03-10  
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه ماوەی کەرەنتینە بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا درێژ ده‌كرێته‌وه‌و دوای 14 رۆژه‌كه ئەگەر پێویست بێت لەو ماوەیە بانگ دەکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی سلێمانی زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌و ماوه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به 14 رۆژ مانه‌وه بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاریكراوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیدا هاتووه، "بەپێی زانیارییە تازەکان ماوەی کەرەنتینە لەجیهاندا زیادیکردووە، بۆیە ئەو کەسانەی لەکەرەنتینە دوای 14 رۆژەکە دەنێردرێنەوە ماڵەوە، پێویستە 10 ڕۆژی دیكه‌ش پابەندی رێنماییەکان بن، ئەگەر پێویست بێت لەو ماوەیە بانگ دەکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر."