ته‌ندروستی عێراق چاكبونه‌وه‌ی 15 توشبوی كۆرۆنای راگه‌یاند
  2020-03-10       2414       
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ تا ئێستا 15 كه‌سی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، تا ئێستا 15 كه‌سی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق چاكبونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و 15 كه‌سه‌ 11 كه‌سیان له‌پارێزگای به‌غدان (7 حاڵه‌ت له‌ناوچه‌ی كه‌رخ‌و 4 حاڵه‌تیش له‌به‌ری رەسافه‌)و  4 كه‌سه‌كه‌ی‌ تر له‌پارێزگای كه‌ركوكن.

سه‌یف به‌در ده‌ڵێت، "ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ كراون، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌مو پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانیان بۆ دابینكراوه‌و تا ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان".

شه‌وی‌ رابردوش وەزارەتی تەندروستی‌و ژینگەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "بەگوێرەی دواین پشكنینەكانیان، 6 حاڵەتی نوێی توشبونی كۆرۆنا لەعێراق تۆماركراوەو لەو شەش حاڵەتەش یەكێكیان گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو حاڵەتە نوێیانەی تۆماركراون دوانیان لەنەجەف‌و یەكێكیان لەبەسرەیە كە مردوەو دو حاڵەت لەهەولێرو حاڵەتێكی دیكەش لەسلێمانی تۆماركراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×