2020-02-27   4737     
پەتای گلۆباڵیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە خێراییەکی زۆرەوە بەردەوامە لە تەشەنەکردن و ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و خۆپاراستن ئامارێکی بڵاوکردەوە کە بۆ بەرواری ١٧ی مانگی شوبات دەگەڕێتەوە و تێیدا ئامارەکانی مردنی بڵاوکردووەتەوە. بەو پێیەش زۆرترین حآڵەتی مردن لە تەمەنی ٨٠ و بەرەو سەرەوە روویداوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە زیاتر ئەگەری توشبوونیان هەیە.
ئاوێنه: دوا بە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە کۆڤید-٢٩ ناسراوە لە شاری ووهان-ی سەر بە ویلایەتی هوبەی لە چین، ٢ هەزار ٨٠١ کەس گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٣ هەزار کەس.
هاوکات ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی و خۆپاراستن ئامارێکی بڵاوکردەوە کە هی رۆژی ١٧ی مانگی شوباتە و تێیدا ئاماژەی بە ژمارەی مردووەکان داوە.
ئاماری مردن بەپێی تەمەنەکان:
٨٠ ساڵ و بەرەو سەرووی ئەو تەمەنە: لەسەدا ١٤.٨
٧٠ بۆ ٧٩ ساڵ: لەسەدا ٨
٦٠ بۆ ٦٩ ساڵ: لەسەدا ٣.٦
٥٠ بۆ ٥٩ ساڵ: لەسەدا ١.٣
٤٠ بۆ ٤٩ ساڵ: لەسەدا ٠.٤
٣٠ بۆ ٣٩ ساڵ: لەسەدا ٠.٢
٢٠ بۆ ٢٩ ساڵ: لەسەدا ٠.٢
١٠ بۆ ١٩ ساڵ: لەسەدا ٠.٢
٠ بۆ ٩ ساڵ: هیچ حاڵەتی مردن تۆمار نەکراوە.