2020-02-20   2721     
وەزارەتی تەندروستی ئێران سێ توشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
ئاوێنه: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزرەتی تەندروستی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سێ هاوڵاتی دیکەی وڵاتەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە دو لە هاوڵاتییەکان خەڵکی شاری قوم و ئەوی دیکەش هاوڵاتی شاری ئاراکە.
بەپێێ بەیاننامەکە، یەکێک لە توشبووەکان، پزیشکێکە و شیکاری بۆ ئەو توشبووانە کردووە کە دوێنێ گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا 19 کەسی دیکە بە گومانی توشبوونیان بەو ڤایرۆسە خراونەتە ژێر چاودێری وردەوە.