2020-02-20   3351     
بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدهگهێنێت ، پشكنینی پزیشكی بۆ سەرجەم كەسوكاری ئەو دوو بەساڵاچووانە كراوە كە دوێنێ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری قوم گیانیان لەدەستدا و بەو هۆیەوە باری لەناكاو لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی ئەو شارە راگەیەندرا و میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاماژە بە 6 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بەو پەتایە دەكەن.
ئاوێنه: محەمەد رەزا قەدیری، سەرۆكی زانكۆی قوم بۆ زانستە پزیشكییەكان به كەناڵی روسیا یومی راگهیاند ، ئەو دوو كەسەی لە شاری قومی باشووری رۆژئاوای ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون، بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشى لە چوار رۆژی رابردوودا سەردانی شاری قومم كردووە كە ئەو پەتایەی تێدا بڵاوبووەتەوە و وەك ئاماژەی پێدا، ئەو دوو كەسەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، بەهۆی كێشەی تەندروسی لە كۆئەندامی هەناسەدانیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژه بهوهش دهكات هێشتا ئەنجامی پشكنینەكانی كەسە نزیكەكانی ئەو دوو كەسە دەرنەچوونە، كە بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە، هەر كاتێك دەرچوون دەستبەجێ رادەگەیەنین.
راشیدهگهیهنن ، نەخۆشخانەیەكی شاری قوم بۆ چارەسەركردنی ئەو پەتایە و ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی نەخۆشخانەیەكی دیكەین بۆ ئەوە لە كاتی پێویستدا بەكاری بهێنین.
ههروهها ئاژانسی ئێرنا 6 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا لە شاری قوم راگەیاند و وەك ئاماژەی پێدا، ئێستا ئەو 6 كەسە لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و كەسوكارەكانیشیان گوازراونەتەوە بۆ شوێنی تایبەت.
دەسەڵاتدارانی ئێران دەوامی فەرمییان لە تەواوی قوتابخانەكانی ئەو شارە راگرتووە، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.
تارانیش داوای كرد، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ گرتنەبەری رێكاری تایبەت بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەنجام بدرێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، وڵاتی چین كه سهرچاوهی بڵاوونهوهی ئهو ڤایرۆسهیه، رایگهیاند، ژمارهی ئهو كهسانهی بههۆی ئهو پهتایه گیانیان لهدهستداوه، 2 ههزار كهسی تێپهڕاندوه.