2020-02-17   2717     
زانكۆی هواتشۆنگ بۆ زانست و ته‌كنۆلۆژیا بڵاویكرده‌وه كه زانا و ئه‌كادیمی چین (دوان تشینانگشنگ)، مامۆستای زانكۆكه‌یان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤد ناینتین) گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فوور: دوان ئه‌ندازیاری بواری پیشه‌سازی ئامێری نانۆ ته‌كنۆلۆجیا و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیای چینی ئه‌ندازیاری (سی ئه‌ی ئی) و سه‌رپه‌رشتیاری دكتۆرا له زانكۆی هواتشۆنگ له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا Covid-19 رۆژ له‌دوای رۆژ ژیان له كه‌رتی هێبی قورس‌تر ده‌بێت، به جۆرێك ئێستا له ناوچه دووره ده‌ست و گوندییه‌كانی ناوچه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سه‌نته‌ری شاره‌كانه‌وه نه‌ماوه و 24 ملیۆن كه‌س دابڕاون له هه‌موو كه‌رته‌كانی تری چین.
له‌دوای دۆخه نائارامه‌كه‌ی چین، وڵاتانیش نائارامیان لێنیشتووه. كۆمپانیایه‌كی بایۆته‌كنۆلۆژی ئه‌مریكی كوتانێكی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كردووه. دوای سێ سه‌عات له گه‌یشتن به ریزبه‌ندنی جینیۆمی ڤایرۆسه‌كه له مانگی جێنیوه‌ری 2020 .
د. جۆزیف كیم سه‌رۆكی كۆمپانیای ئینیوڤیۆ بۆ ده‌رمانسازی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له ویلایه‌تی بنسلڤانیا به فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه كه زانایان له تاقیگه‌ی سان دیگۆ، ئه‌و ئه‌ركه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆ و داهێنانه‌كه‌یان كردووه. ده‌شڵێت: "له‌م قۆناغه‌دا ئامانجه‌كه پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئه‌مریكییه".
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای په‌كین ئه‌دڤاكسین-ی چینی، ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه ئه‌گرنه ئه‌ستۆ. كۆمپانیای ئینیوڤیۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 9 ملیۆن دۆلاری پێبه‌خشراوه له‌لایه‌ن بێل گێتس –ی ملیاردێری ئه‌مریكی وه‌ك خۆبه‌خش.
هه‌روه‌ها سیناتۆری ئه‌مریكی، تۆم كۆتۆن -یش پێیوایه كه چین تا ئێستا درۆ له‌گه‌ڵ جیهاندا ده‌كات ده‌رباره‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس، بۆیه بۆ رۆژنامه‌ی زه هێل ده‌ڵێت: "ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی ترسناكی رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانه كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كان ئه‌شارنه‌وه، چین له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا یه‌ك ژماره‌ی راستی به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌وتووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی كۆتۆن له‌كاتێكدایه ماوه‌ی یه‌ك مانگه كۆمپانیایاكانی ئه‌مریكا گه‌شتی نێوان ئه‌مریكاو چین –یان راگرتووه به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی ئابوری به‌ر كه‌رتی فرۆكه‌وانی كه‌وتووه. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان-یش دژی رێگری هاتووچۆكردنه‌و ئه‌مریكاش نكۆڵی له‌وه ناكات كه ئاماده‌یه بۆ كه‌شی پێچه‌وانه به‌ڵام له چینه‌وه بۆ ئه‌مریكا رازی نییه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی ئه‌مریكاشدا، هوا تشوینگیانگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین –یش ده‌ڵێت:"ئه‌وه نیه‌تێكی باش نییه".
به‌رپرسانی كۆشكی سپی هه‌نگاوه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ به‌په‌سه‌ند ده‌زانن و پێیانوایه خۆپاراستن باشترین چاره‌سه‌ر به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه، ده‌شڵێن:"به‌پێی ئاماری فرۆكه‌وانی رۆژانه 20 هه‌زار چین-ی له‌كاتی ئاسایی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن".
-ئێستا دۆخه‌كه به كوێ گه‌یشتووه:
*تا رۆژی 17ی فێبریوه‌ری: 71 هه‌زار و 330 كه‌س له جیهاندا تووشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
* تا ئێستا: 1,775 كه‌س به نه‌خۆشییه‌كه مردوون، كه چوار كه‌سیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چینه.
*یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن: ئه‌مڕۆ 17ی فێبریوه‌ری له‌ئه‌وروپا و له وڵاتی فه‌ره‌نسا تۆماركرا. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌فریكا و له میسر دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن تۆماركرا و له ژاپۆن و تایوانیش دوو كه‌س مردوون.
* دراوسێكانی چین: له نێو ئه‌و دراوسێیانه‌ی چین-دا، ژاپۆن زۆرترین حاڵه‌تی تووشبووی تێدا تۆماركراوه كه 414 كه‌س. به‌دوای ئه‌ودا سه‌نگاپۆره كه 75 كه‌سه.
*سه‌رۆكی چین (شی جین بینگ): له‌كۆتایی 7ی جێنیوه‌ری 2020 رایگه‌یاند:"هه‌موو رێوشوێن و پێداویستییه‌ك بۆ به‌رگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر".
*به‌رزبوونه‌وه له ژماره: ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له ژماره‌كاندا ده‌بینرێت، 15 هه‌زار كه‌س تووشبووه له رۆژێكدا.