2020-02-17   2165     
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی هاووڵاتییانی عێراقی لە چین کە گەرینرانەوە رایگەیاند، ''سەرجەم ئەو قوتابییانەی کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە چین گەڕێندراونەتەوە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەهاتوون''.
ئاوێنه: دوو هەفتە لەمەوبەر حکوومەتی عێراق، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ٥٨ هاووڵاتی کە زۆربەیان قوتابی زانکۆ بوون لەگەڵ خێزانەکانیان لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین گەڕاندەوە و دواتر بۆ ماوەی ١٤ رۆژ خرانە ژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکدا وتی، “سەرجەم ئەو قوتابیانەی زانکۆ کە بەم دواییانە لە چین گەڕێندرانەوە، هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنامان تیایاندا نەدۆزیوەتەوە، هەروەها هیچ حاڵەتێکی گوماناویمان لەوبارەوە بەدی نەکردووە”.
شایەنی باسە پێشتر كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین بڵاویکردبوویەوە، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چین به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19)وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و ٧٧١ كه‌س و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ٧٠ هه‌زار و ٥٤٨ كه‌س.
له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه و به‌خێرایی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد، زۆربه‌ی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین گواسته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له‌ناكاوی راگه‌یاند.