له‌نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید ره‌ئوف به‌گ) له‌قه‌زاى شاره‌زور
چه‌ندین جۆری نه‌شته‌رگه‌رى بێبه‌رامبه‌ر بۆ هاوڵاتیان ده‌كرێت.
ئاوێنه، ئیمان زه‌ندی: به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید
ره‌ئوف به‌گ, رێبین حسێن له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند "دو هۆڵى گه‌وره‌ى
نه‌شته‌رگه‌رى به‌هه‌مو پێداویستییه‌كانیه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا هه‌یه كه له‌هه‌فته‌یه‌كدا
دو بۆ سێ رۆژ نه‌شته‌رگه‌رى تێدا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ستافێكى شاره‌زا له‌و بواره بۆ خزمه‌تى
هاوڵاتیانى قه‌زاكه."
دوتیشى "چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رى تێدا ده‌كرێت وه‌كو نه‌شته‌رگه‌رى
ژنان و منداڵبون, كۆئه‌ندامى زاوزێَ, قوڕگ و گوێ و لوت, نه‌خۆشییه هه‌ناوییه‌كان,
به‌ده‌ر له‌وه‌ش پزیشكى پسپۆڕى جوانكاریمان هه‌یه."
له‌باره‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بێبه‌رامبه‌ر رێبین حسێن ئاشكرایكرد"فه‌رمانێكى
وه‌زاره‌تى دارایى هه‌یه رێگه به‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ده‌ن كه نه‌شته‌رگه‌رى
به‌رێگاى (سیمیپڕایڤهیت) بكه‌ن واته نیوه قیمه‌ت (نیمچه تایبه‌ت) بۆ خزمه‌تى هاوڵاتیان,
به‌ڵام ئێمه كار به‌و رێگایه ناكه‌ین و ته‌نها 15 هه‌زار وه‌كو ره‌مزى له
هاوڵاتیان وه‌رده‌گرین, وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نییه‌و
ده‌بێت ساڵانه بیگهڕێنییهنهوه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی, گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا
بوایه ئه‌و بڕه‌شمان وه‌رنه‌ده‌گرت."
نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ره‌ئوف به‌گ له‌ساڵى 2011 كراوه‌ته‌وه,
نه‌خۆشخانه‌كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى حكومیى 50 قه‌ره‌وێڵه‌ییه, نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر
روبه‌ری 2000 مه‌تر بونیاتنراوه, ته‌نها نه‌خۆشخانه‌یه كه هه‌مو به‌شه‌كانى بهڕوى
هاوڵاتیاندا كراوه‌ته‌وه‌و له 35 به‌ش پێكهاتوه, هه‌روه‌ها له‌ساڵی رابردوه‌وه تا
ئێستا زیاتر له‌پێنج سه‌د نه‌شته‌رگه‌رى تێدا ئه‌نجامدراوه.