2020-02-13   2602     
لوقمان غه‌فور
چین 1500 كیلۆمه‌تر سنووری وشكانی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، به‌ڵام تائێستا ئه‌و وڵاته هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا ئاشكرانه‌كردووه له‌و وڵاته. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسێكی ته‌ندروستی هۆنكگۆنگ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تا مانگی ئه‌پرل، سێ به‌شی دانیشتوانی جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن.
پرۆفیسۆر گابریل لیونگ سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی گشتی له زانكۆی هۆنگكۆنگ به رۆژنامه‌ی گاردیان-ی وتووه كه دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی-شیان لێئاگاداركردۆتهوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه 60%ی ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی تووشی نه‌خۆشییه‌كه ببن.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له 30 دیسێمبه‌ری 2019 له‌لایه‌ن چین-ه‌وه به‌ره‌سمی راگه‌یه‌نرا تا ئه‌مڕۆ 13ی فێبریوه‌ری 1363 كوشتووه و به‌پێی ئاماری ته‌ندروستی چین له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 14 هه‌زار و 840 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوه به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشتۆته 60 هه‌زار و 310 كه‌س و له‌وانه‌ش 8 هه‌زار و 243 كه‌سیان له حاڵه‌تی خراپدان.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زانایان به ره‌سمی ناوی زانستی Covid-19 یان لێنا، له 28 ده‌وڵه‌ت بڵاوبۆته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هاوسنوورن له‌گه‌ڵ چین زۆرترین تووشبویان تێدا ده‌ركه‌وتووه، كه‌چی كۆریای باكور له سه‌رده‌ستی رژێمێكی داپلۆسێنه‌ر به‌رێوه ده‌چێت و هه‌موو ئامێرێكی په‌یوه‌ندیی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێیدا قه‌ده‌غه‌یه، هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
كی بارك مامۆستای كۆلێژی پزیشكی هارڤارد بۆ رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی رونده‌كاته‌وه كه 10 جار سه‌ردانی مرۆیی بۆ كۆریای باكور كردووه و ئه‌و وڵاته له‌بواری ته‌ندروستیدا زۆر هه‌ژاره، به‌هۆی لاوازی چاودێری ته‌ندروستی كه سیستمێكی زۆر كلاسیكییه توانای به‌رگری ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه‌ی نییه. ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكیش هه‌بێت نه ده‌زانرێت و نه دركی پێده‌كرێت.
ناجی شه‌فیق به‌رێوه‌به‌ری پێشووی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له نوسینگه‌ی بیونگ یانگ به وۆل ستریت جۆرنال-ی وتووه:"به‌رپرسانی كۆریای باكور ئه‌سته‌مه بتوانن ده‌مامك-یش بۆ خه‌ڵك دابینبكه‌ن نه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی نه‌خۆشییه‌كه". ده‌شڵێت: "كاتێك له‌وێ كارمده‌كرد به سه‌دان ژن و منداڵ كێشه‌ی كه‌مخۆراكی-یان هه‌بوو". به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پۆنگ یانگ-ه‌وه په‌رده‌پۆش ده‌كرا، بۆیه به‌دڵنیایی له‌نه‌بوونی به‌رگری له‌شدا به‌ئاسانی خه‌ڵك تووشی كۆرنا ده‌بێت". به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 40%ی خه‌ڵكی كۆریای باكور، به‌دخۆراكیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها سونگ ئین بۆم به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باكور له لێدوانێكیدا بۆ میدیای كۆریای باكور جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ حاڵه‌تێك له‌و وڵاتهیهكهیان بڵاونه‌بۆته‌وه له‌كاتێكدا 90%ی بازرگانیشمان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه. وتیشی: "وه‌عی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان له‌ئاستێكدایه كه توانای خۆپاراستنیان هه‌یه". باسی له‌وه‌شكردووه به‌ڵام تا یه‌ك مانگ ده‌رگای سنوری هێلێ ئاسن و ئۆتۆمبێل-یان داخستووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆریای باكور له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی وه‌ك ژاپۆن 270 حاڵه‌ت، هۆنگكۆنگ 50 حاڵه‌ت، كۆریای باشور 28 حاڵه‌ت، تایوان 18 حاڵه‌ت و تایله‌ند 33 حاڵه‌ت و ڤێتنام 16 حاڵه‌تی لێ تۆماركراوه كه زۆربه‌یان هاوسنوورن یان نزیكن له وڵاتی چین-ه‌وه.