لەقەزای چوارتا بەئامادەبونی نوێنەرانی دادگای كەتنی شارباژێر و ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی شارباژێر و پۆلیس و شارەوانی قەزای چوارتا، بڕێك حەبی جۆراوجۆر لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەناوبرا.
ئاوێنە، تەندروستی سلێمانی: ئەندامێكی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەسەر بڕیاری دادوەر ئەو بڕە حەبانە لەناوبران كە بەشێوەیەكی نایاسایی هێنرانەوەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستی بەسەرگیراوە.
وتیشی "ئەو حەپانەی لەناوبران بریتی بوون لە 32 كارتۆن حەبی لیدۆفرین و 20 كارتۆن حەبی tripyoliain hcl و 27 هەزار حەبی جۆری dsedopherin و 44 هەزار حەبی بالمدریت فورید و 19 كلیۆ و 500 گرام حەبی جۆراوجۆر".