2020-02-11   2282     
کۆمیسۆنی نیشتمانی تەندروستیی چین رایگەیاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له چین له ئه‌نجامی تووشبوون به ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ هه‌زار و ١٧ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٤٢ هه‌زار و ٦٣٨ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
ئاوێنە: له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمیسیۆنی نیشتمانی ته‌ندروستی چین ئاماژەی بەوە کرد ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان لێده‌كرێت ٢١ هه‌زار و ٦٧٥ كه‌سن، هاوكات ١٨٧ هه‌زار و ٧٢٨ كه‌سیش له‌ژێر چاودێریی پزیشكییدان.
شایەنی باسە له كۆی ٤٢ هه‌زار و ٦٣٨ كه‌سی تووشبوو به ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، دۆخی حه‌وت هه‌زار و ٣٣٣یان مه‌ترسیداره و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ هه‌زار و ١٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان له هۆنگ كۆنگ-ه.
هەروەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان تووشبوون به ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ بۆ ٤٢ و له هه‌رێمی ماكاو بۆ ١٠ به‌رزبووه‌ته‌وه.
كۆمیسیۆنی نیشتمانی ته‌ندروستی چین رایگه‌یاندووه له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٠٨ كه‌س به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و ٤٧٨ حاڵه‌تی نوێ له تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون. له‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه ٩٧٤یان له هوبێ بوون كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه.