2020-02-08   3262     
رۆژی 6 ی فێبیوهری، به‌رێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ- ئه‌مریكا، دووه‌مین مردنی منداڵێكی 4 ساڵی راگه‌یاند كه تووشی ئه‌نفلۆنزا بووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دایكی له‌بری به‌كارهێنانی كوتان دژی ئه‌نفلۆنزا و به‌كارهێنانی تامیفلو، زهعفەرانی بۆ به‌كارهێناوه.
ئاوێنە - لوقمان غه‌فوور: یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردن له مانگی جێنیوه‌ری 2020، منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵ له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی دێنڤێر كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئهفریكان. دووه‌میش به‌پێی به‌رێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی كۆلۆرادۆ، مندالێكی 4 ساڵه له‌شاری پۆبیلۆ-ی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ كه دایك‌و باوكی عه‌ره‌بن، به‌ڵام ناسنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
به‌پێ هه‌واڵێكی ئێن بی سی نیوز، رۆژێك دوای لێكۆڵینه‌وه له‌مردنی منداڵه‌كه، راپۆرتی پۆلیس نیشانی داوه كه دایكی منداڵه‌كه له‌دوای ئه‌وه‌ی دوو منداڵی تری 10 و 5 ساڵانی تووشی ئه‌نفلۆنزا ده‌بن، له رێگه‌ی فهیسبووكهوه داوا له گروپی ئه‌نتی- ڤاكسین ده‌كات كه چاره‌سه‌ری ئه‌نفلۆنزای منداڵه‌كانی بۆ بدۆزنه‌وه بۆیه ئه‌وانیش به‌پێی ره‌چه‌ته‌ی میللی بۆی ده‌ستنیشانده‌كه‌ن كه زهعتهران به‌كاربهێنێت، له‌كاتێكدا دكتۆری خێزانه‌كه بۆی ده‌ستنیشانكردووه كه تامیفلو به‌كاربهێنێت به‌زووترین كات.
دایكی منداڵه‌كه به ئێن بی سی نیوز-یش ده‌ڵێت:"ناجی (منداڵه چوار ساڵه‌كه‌ی) هه‌موو رۆژێك ، به‌و په‌ڕی هیواوه له‌خه‌و هه‌ڵستاو به‌وپه‌ڕی وزه‌و تواناوه ده‌چوو بۆ خوێندن له خوێندنی پێش قوتابخانه".
ژنێك كه خه‌ڵكی تونسه له گروپی ئه‌نتی- ڤاكسین له فه‌یسبووك بۆ دایكی منداڵه‌كه‌ی نووسیوه: "من ئه‌نفلۆنزا و هه‌ڵامه‌تی چوار منداڵم به وهیتی نه‌عنا و لیمۆ و لاڤاندار چاره‌سه‌ركردووه".
كه‌سێكی تریش بۆی نوسیوه شیری سروشتی بۆ په‌یدا بكه له‌گه‌ڵ زهعتهران تێكه‌ڵی بكه و بیده‌رێ چاكده‌بێته‌وه.
له‌وه‌ڵامدا دایكی منداڵه‌كه نوسیویه‌تی:"به‌دڵنیایی وا ده‌كه‌م!"
پزیشك-ێكیش له كۆلارۆدۆ بۆ ئێن بی سی نیوز وتوویه‌تی: "گوێگرتن له ئامۆژگاری پزیشكی میللی ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نییه، ناكرێت په‌یجێك به ئاره‌زووی خۆی زانیاری بڵاوكاته‌وه كه 178 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه".
یه‌كێكی تر بۆ دایكی منداڵه‌كه‌ی نوسیوه كه قاشه خه‌یار و په‌تاته بخه‌ره سه‌ر ناوچه‌وانی منداڵه‌كه چاكده‌بێته‌وه.
له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ دایكی منداڵه‌كه، وتویه‌تی: "كه دوو مناڵه 10 ساڵ و 5 ساڵه‌كه‌شی ئه‌نفلۆنزایان بووه و به ده‌رمانی سروشتی چاكی كردونه‌ته‌وه".