2020-02-05   3718     
ئاماری گیان لە دەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە چین بۆ ٤٩٢ بەرز بوەوە و كەناڵی ڕەسمی چینیش ڕایگەیاند، تیمێكی توێژینەوەی زانكۆی ''جیجانگ'' چارەسەرێكی گونجاو و كارایان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزیوەتەوە.
ئاوێنه: كەناڵی ڕەسمی چین ڕایگەیاندووە، لەلایەن تیمێكی توێژینەوەوە لە زانكۆی ''جیجانگ'' دەرمانێكی گونجاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزراوەتەوە و دەرمانەكە لەسەر مرۆڤ تاقیكراوەتەوە و سەركەتوو بووە .
هاوكات، وەزارەتی تەندروستی چین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە تا ئێستا ٤٩٢ حاڵەتی گیان لە دەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆمار كراوە، لە كۆی ٢٤ هەزار و ٣٢٤ كەسی توشبووش لە ٣١ هەرێمی جیاوازەوە، ٣ هەزار و ٢١٩ كەس لە حاڵەتێكی خراپدان و ٤٩٢ كەسیش گیانیان لە دەستداوە، هەروەها ٩٠٠ كەس چاكبوونەتەوە و لە نەخۆشخانەكان دەكراون.