وەزارەتی تەندروستی: ساڵی‌ رابردو نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌س توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بون
  2020-02-04       2097       
به‌پێی‌ ئاماری‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، لەساڵی 2019دا نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌س لەهەرێمی‌ كوردستان توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بون.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌رۆژی‌ جیهانیی نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێم كۆنفرانسێكی له‌ژێرناونیشانی هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی شێرپه‌نجه‌ ده‌بینه‌وه‌ سازكرد.

لەکۆنفرانسەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئاماری توشبووانی شێرپەنجەی لەساڵی 2019دا خستەڕو کە بەپێی ئامارەکە لەو ساڵەدا نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌س لەهەرێم توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بون.

دكتۆر خاڵس قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند، "چیتر شێرپه‌نجه‌ به‌واتای مه‌رگ نایه‌ت‌و ده‌توانرێت ته‌نها له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی شێوازی ژیانمان به‌گۆڕینی شێوازی خواردن‌و وه‌رزش كردن له‌ 30% شێرپه‌نجه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای دوچاربون به‌شێرپه‌نجەدا‌ نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ریی وه‌ربگرن".

وتیشی، له‌هه‌رێمی كوردستان پێویستی زیاترمان به‌هۆشیاری هه‌یه‌ له‌باره‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×