دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان رایدهگهیهنێت ''دواى گەڕان پشکنین دەرکەوت کە خاوەن کۆمپانیایهک لە خانوویەکى کەلاوەى بەخێوکردنى مریشک و پەلەوەر لە گەڕەکى "هەولێرى نوێ" بەشێوەی نایاسایی بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخی شاردبۆوە''. ئاوێنه: دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى هەولێر و قایمقامییەتى ناوەندیی هەولێر دواى زانیارى بە بوونى دەرمانى قاچاغ و رێگەپێنەدراو سەردانى کۆمپانیاى دەرمانی کرد لە شەقامى پزیشکان دواى گەڕان پشکنین دەرکەوت کە خاوەن کۆمپانیاکە لە خانوویەکى کەلاوەى بەخێوکردنى مریشک و پەلەوەر لە گەڕەکى "هەولێرى نوێ" بەشێوەی نایاسایی دەرمانەکانى شاردبۆوە. بە بڕیارى لێژنە، سەرجەم دەرمانەکان دەستى بەسەرداگیرا و کۆمپانیاکەش داخرا و پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوە تاکاتى تەواوبوونى بە توندترین شێوە سزای یاسایی دەدەریت. دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، بە بینینی هەر زانیارییەک لەسەر دەرمانى نایاسایی له رێگەی ژمارەی (٠٧٥٠٧٦٦٥٦٢٣) ئاگادارمانبکەنەوە.