2020-01-29   3116     
زانایانی وڵاتی چین رایدەگەیەنن، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکی سێ مانگ دەخایەنێت، ئەوەش لەکاتێکدایە توشبوانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا بەرزبوەتەوە بۆ نزیکەی شەش هەزار حاڵەت.
ئاوێنه: هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی ڤایرۆسەکە لەژێر مایکرۆسکۆپدا، زاناکان سەرقاڵی دۆزینەوەی ڤاکسین و چارەسەری گونجاون بۆ ڤایرۆسەکە، کە تا ئێستا بەتەواوەتی هۆکاری تەشەنەکردن و گوازستنەوەی نەزانراوە.
لین لانوان، سەرۆکی تاقیگەی نیشتیمانی چین دەڵێت ''بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی گونجاو پێویستیمان بە کاری زۆرە، لە ئێستادا تۆوی[روەکی]یەکە لە پرۆسەی چاودێریدایە، لەبەر ئەوە مانگێکی پێدەچێت تا بتوانین ڤاکسینەکەی لێ دەستبخەین''.
لانوان دەڵێت ''دوای ئەوەش نیو مانگی پێدەچێت تا تاقی دەکرێتەوە[لەسەر توشبوان] و پاشان بەلایەنی کەمەوە مانگ و نیوێکی دیکەی دەوێت تا دەرئەنجامی یەکەم تاقیکردنەوەمان بەدەست بگات و پشتراستی بکەینەوە'' .
بهگوێرهی میدیای چین، لهسهرهتای بڵاوبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا ١٣٢ كهس گیانیان لەدەستداوە، پێنج هەزار و ٩٧٤ کەسیش توسی ڤایرۆسه بون، ٤٥ كهسیش دوای چارهسهری پێویست نهخۆشخانهیان بهجێهێشتوه.
لەلایەکی دیکە وەزارەتی تەندروستی فلیپین رایگەیاند، ئەمرۆ نەخۆشێک کە نیشانەنەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا دەرکەوتوە گیانی لەدەستداوە.