2020-01-28   3451     
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ''رەتیکردەوە هیچ کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت و لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە''.
ئاوێنه: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان هەواڵی گەیشتنی ڤایرۆسەکە و تووشبووان لە هەرێم رەت دەکاتەوە دەڵێت، ''بەداخەوە هەندێک لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوە و بە شێوەیەکی ناڕاست هەواڵێک لەبارەی تووشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسی (nCoV-2019) لە هەرێم بڵاوکراوەتەوە''.
لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت، ''لێرەوە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە دامەزراوەکان تەندرووستی بە وردیی و بە بەردەوامییەوە چاودێری لەو نەخۆشییە دەکات بە هاریکاریی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان و رێکارە پێویستەکان گیراوەتەبەر بۆ تەشەنە نەکردنی نەخۆشییەکە''.