2020-01-27   2122     
لوقمان غه‌فور
وڵاتی چین به‌ره‌سمی شاری وۆهان-ی پایته‌ختی كه‌رتی هۆبی كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه، له‌هه‌موو هاتووچۆ و گه‌شتێك به‌سه‌ر هاووڵاتیانی شاره‌كه‌دا داخست، چونكه ئه‌مڕۆ 27 جێنوه‌ری ژماره‌ی مردووان به نه‌خۆشی فایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته 80 كه‌س.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نیو یۆرك تایمز ئاشكرای كرد ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌مریكا و ئوسترالیا به‌رزبۆوه بۆ 5 كه‌س و له فه‌ره‌نساش بۆ ٤ کەس و كه‌نه‌داش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تۆماركرد. ئه‌مه جگه له‌و 10 وڵاته‌ی پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو.
نانسی میسونییه به‌رپرسی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه له واشنگتۆن به وۆڵ ستریت جۆرنال-ی راگه‌یاندووه كه 100 كه‌س پشکنینی بۆ كراوه له دوو رۆژی رابردوو كه له چین گه‌راونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌لامه‌ت بوون.
له‌هه‌مانكاتدا 500 هاووڵاتی فه‌ره‌نسی له شاری وۆهان نیشته‌جێن كه كارمه‌ندی كۆمپانیا فهرهنسییهكانن و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها گروپی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی (بی ئێس ئای) كه لقێكی له شاری وۆهان-ه به‌بڕیاری حكومه‌تی فه‌رنسا گوازراوه‌ته‌وه بۆ شاری شانگشا كه 300 كیلۆمه‌تر دووره له‌شاری وۆهان.
رێوشوێنهكهی كاربه‌ده‌ستانی چین سه‌باره‌ت به داخستنی هاتووچۆی شاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌نێوان رۆژی 26 جێنیورهی و 27 جێنوهریدا، 24ی تر مردووه و ژماره‌ی تووشبووانیش له 2 هه‌زار كه‌سه‌وه بووه به دوو هه‌زار و 744 كه‌س.
نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییه له هه‌وكردنی توندی قوڕگ و سییه‌كان و دواتر پوكانه‌وه‌ی گورچیله و مردنی كه‌سه‌كه. زانایانی پزیشكی پێیانوایه ئه‌مه نه‌وه‌یه‌كی نوێی (سارس)ه كه ساڵی 2002 له چین 700 كه‌سی كوشت. هه‌روه‌ها بۆ هه‌مان خێزانی ڤایرۆسی سارس ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌خۆشییه‌كی تونده و تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت.
تیدۆرس ئیدهاتووم گیریسووس به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئه‌مڕۆ 27ی جێنیوه‌ری گه‌یشته وڵاتی چین بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه چونكه به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به رێكخراوه‌كه ده‌گه‌ن چین كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر رێوشوێنه‌كان و ئه‌وه‌شی به ناهه‌قی زانی كه ده‌رگای هاتووچۆ له‌سه‌ر 11 ملیۆن كه‌س داخرێت و چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بكه‌ن.
به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ندروستی كه‌رتی هۆبی پێیانوایه خێرایی گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسی كۆر‌ونا كه به (nCoV-2019) ناسراوه له پێشبینیدا نییه و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش له توانایاندا نه‌ماوه، به‌پێی قسه‌ی ئه‌وان بۆ (ئه‌ی ئێف پی)، كارمه‌ندیان هه‌یه له 24 سه‌عاتدا دوو سه‌عات خه‌وتووه، ته‌نانه‌ت دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دكتۆرێك به‌هۆی فشاری خوێن و جه‌ڵته‌و ماندووبونه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. ده‌شڵێت:"رۆژی 26ی جێنیوه‌ری پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌هۆی گومانی له‌ته‌ندروستی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری وۆهان-ی كردووه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی جێگه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر كراوه"، "نه‌ك جێگه، له ئێستادا كێشه‌ی ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكیمان بۆ دروستبووه". بە نیگەرانییەوە بۆ سی ئێن ئێن قسەی کرد.
لای خۆشییه‌وه شی جی بینگ-ی سه‌رۆكی چین ئاشكرایكرد و وتی:"دۆخه‌كه ترسناكه!"
په‌یامنێری سی ئێن ئێن له راپۆرتێكەیدا له‌ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه‌وه ده‌ڵێت: "شاری ۆوهان بووه به شاری ترس و تۆقین، له‌سه‌ر شه‌قامێكی چۆڵ كه ته‌نیا دوو كه‌سی پێوه ده‌بینی، سه‌یاره‌یه‌ك به بڵندگۆ (مكهبهرهیهك) هاوارده‌كات و داوا له خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كات بچن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن... به‌بێ دواكه‌وتن، كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ش ئه‌كه‌ن جێگه‌ی وه‌ستانیش نییه، ئینسان وا هه‌ست ده‌كات كه له ناوچه‌یه‌كی ترسناكدا ده‌ژی".
سه‌رۆكی شاره‌وانی وۆهان-یش پێیوایه:"نه ترسان و تۆقانی خه‌ڵكه و نه پرۆپاگه‌نده‌یه، پێشبینی یه‌ك هه‌زار تووشبووی تر ئه‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئیریكا دایڤیس، مامۆستایه‌كی به‌ریتانییه و له شاری ۆوهان ده‌ژی بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان دواوه و ده‌ڵێت: "هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ ده‌رچوون و ته‌نیا ئارام گرتن و خۆپاراستنمان له‌به‌رده‌مدایه و چاوه‌ڕێی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كه‌ین".
گاردیان هه‌ندێك دیمەنی گواستۆته‌وه له‌وانه، له‌كه‌رتی گوانگدۆنگ(باكوری چین) كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 110 ملیۆن كه‌سه، كه‌مامه و ده‌مامك بووه به ئیلزامی و هه‌موو كه‌س ئه‌بێت له كاتی كاركردن و له‌سه‌ر شه‌قام پێوه‌ی بێت ئه‌گینا پۆلیس رێوشوێنی له‌گه‌ڵ ئه‌گرێته‌به‌ر.