وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی توشبون بە
ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركرابێت.
ئاوێنە: وەزارەتەكە ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لەڕاگەیەندراوێكدا وتویەتی"وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بۆ رایگشتی و دامودەزگاکانی میدیا رایدەگەیەنێت کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی
ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بونی نییە و تۆمار نەکراوە."
بەپێی وەزارەتەكە ئەو راگەیەندراوەیان دوای
ئەوە دێت كە "لە
چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی
بونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردۆتەوە."
وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی داوەتە
هاوڵاتیان كە دامودەزگاکانی
تەندروستی زۆر بەوردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشییە دەکەن بەهەماهەنگی
لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکارە پێویستەکان دەگیرێنەبەر بۆ ڕێگەگرتن
لەم نەخۆشییە.
ئەوەشی
وتوە"جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ( WHO) لەسەر ئاستی جیهان، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی
فەرمی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵانە داناندرێت."
دەقی راگەیەندراوەكە...
راگەیاندراوێک لە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی و دامودەزگاکانی میدیا ڕایدەگەیەنێت کەوا هیچ
حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بونی نیە و تۆمار نەکراوە.
بەداخەوە لە چەند
پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بونی
ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردۆتەوە.
لێرەدا هاوڵاتیانی
خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بەوردی و بە بەردەوام
چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان
و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها ڕایدەگەیەنین
کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لەسەر ئاستی جیهاندا،
هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵانە داناندرێت.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی
کوردستان
٢٧ ی کانونی دوەمی
٢٠٢٠