وەزارەتی
گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەهەردو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو
سلێمانی ئامێری پشكنینی گەشتیاران دانراوە بۆ رێگریكردن لەهاتنەناوەوەی ڤایرۆسی
كۆرۆنا.
ئاوێنە:
وەزارەتەكە ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە
رایگەیاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته و گه‌یاندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی
گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بۆ پاراستنی گیانی كارمه‌ندان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ستوبردی كردوه له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەڕێوەبەرایەتییەكە له هه‌نگاوێكی به‌په‌له‌دا ده‌ستیكردوه
به دابه‌شكردنی ده‌ستكێش و ماسك به‌سه‌ر كارمه‌ندانی پۆسته‌و پابه‌ندكردنیان به
به‌كارهێنانی له‌كاتی كاركردندا كە پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگای سه‌نته‌ری
نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆسته له هه‌ولێر، رۆژانه ئاڵوگۆڕی پۆسته‌و پێچراو به
ناردن و هاتن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات.
راگەیەندراوەكەی
وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشی خستۆتەڕو كە له
هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی
گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمن ئامێری پشكنینی گه‌شتیاران دانراوه‌و له
فه‌رمانگه‌كانی پۆسته و گواستنه‌وه ده‌ستكراوه به پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی و
پێداویستییه‌كانی خۆپاراستن له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لەباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاندبو،
هەرێمى کوردستان وەک سەرجەم وڵاتانى دیکەى جیهان لە نزیکەوە چاودێرى بارودۆخى ئەم
پەتایە دەکەن و رێکارى پێویست دەگرنەبەر و رێنمایی خۆپاراستنی بڵاوكردۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتبوی: ڕێوشوێنى پێویست گیراوه‌ته‌به‌رو تا ئێستا مه‌ترسیی
له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و عێراق نه‌بوه.
نەخۆشی ڤایرۆسی
کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی 2019 لە شاری وهان لە چین سەریهەڵداو دواتر
له چەند ولاتێکی دیکە بڵاوبوەوە .
به‌شێك له نیشانه‌کانی
توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌مان نیشانه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزان، نیشانه‌كانیشى بریتین
له: ژانه‌سه‌ر، کۆکه، ته‌نگه‌نه‌فه‌سى، په‌یدابونى ئازار له ماسولکه‌كانى له‌ش،
هه‌وکردنی سییه‌كان، له‌کارکه‌وتنی گورچیله.