2020-01-26   3545     
لوقمان غه‌فوور
گۆڤاری نیو ئینگلاند جۆرنالی پزیشكی-ی ئه‌مریكی له ژماره‌ی 24ی جێنیوه‌ری وتارێكی 6 لاپه‌ڕه‌یی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشی كۆرۆنا، به‌پێویستمزانی به‌شی پێویستی بۆ خوێنه‌رانی كورد بگوازمه‌وه:
فایرۆسی كۆر‌ونا كه به (nCoV-2019) ناسراوه تا رۆژی 24ی جێنیوه‌ری له وڵاتی چین 45 كه‌سی كوشتووه و 1429 كه‌سی تۆماركراوه. له‌ئه‌مریكاش دوو حاڵه‌ت تۆماركراوه ئه‌ویش پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌ویلایه‌تی واشنگتۆن و ژنێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵ –ی خه‌ڵكی شیكاگۆ-ی ویلایه‌تی ئیلینۆیا، دوای ئه‌وه‌ی له چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و له‌ژێر پشكنیندان.
هه‌روه‌ها له‌وڵاتانی فه‌ره‌نسا و كۆریای باكورو ژاپۆن و نیپاڵ و تایلاند و سه‌نگاپۆره و مالیزیا و ڤێتنام و تایوان و ڕوسیا و عەرەبستانی سعودیە و ئوسترالیا-شی گرتۆته‌وه و لهههروڵاتهش به ژماره‌ی جیاواز 3-4 كه‌س دیاریكراوه.
تا ئه‌مساته زانایان هه‌وڵده‌ده‌ن له چۆنێتی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه بگه‌ن، به‌ڵام له‌وه دڵنیا بوون كه له‌مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له‌نه‌خۆشییه‌كان (CDC) كه رێكخراوێكی نیشتمانی گشتییه بۆ ته‌ندروستی له‌ئه‌مریكا و سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه ترسناكهكانه و سه‌ر به‌ئاژانسی حكومه‌تی فیدرالی ئه‌مریكای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه و باره‌گای سه‌ره‌كی له ویلایه‌تی جۆرجیایه، له‌ئێستادا زیاتر سه‌رقاڵی خۆپاراستن و چاودێریكردنی ته‌ندروستییه بۆ روبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
چی له‌رووخساری كه‌سی تووشبوودا ده‌بینرێت:
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن (CDC)، ده‌شێت ئه‌و كه‌سه هه‌ست به ترس بكرێت له تووشبوونی ئه‌گه‌ر:
*تا-ی له‌راده‌به‌ده‌ر و بهئهستهنگ هه‌ناسه‌دان-ی تیابینرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی زانرا كه‌سه‌كه گه‌شتی وڵاتی چین-ی كردووه یاخود په‌یوه‌ندی هه‌بووه به كه‌سێكه‌وه كه گومانی لێده‌كرێت یان له گه‌شت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
*كۆكه‌ی توند و سوتانه‌وه‌ی قوڕگ
*هه‌ستی كرد به گیان داهێزرانێكی له‌ناكاو و شه‌كه‌تی ماسولكه‌كان و سه‌ریه‌شه و گێژبوون.
هه‌رچه‌نده دۆن هۆڵت، پسپۆری نه‌خۆشییه هه‌ناوییه‌كانی منداڵان له پۆرتلاند، ده‌ڵێت:"یه‌كێك له گرفته‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌یه هه‌مان نیشانه‌ی ئه‌نفلۆنزای ئاساییه، بۆیه پێویسته هه‌ركه‌س هه‌ستی به ئه‌نفلۆنزا كرد سه‌ردانی پزیشك بكات به‌بێ هیچ خۆ دواخستنێك".
كێ زیاتر ئه‌گه‌ری مردنی زیاتره؟
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه سیستمی به‌رگرییان لاوازه ئه‌گه‌ری مردنیان خێراتره ئه‌وانیش منداڵ و كه‌سی به‌ته‌مه‌نه.
خۆپاراستن هیچ بودجه‌یه‌كی ناوێت:
*پێویسته سه‌ردانی وڵاتی چین راگیرێت بۆ ماوه‌یه‌ك تا كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كرێت له‌و وڵاته. هه‌ر ئه‌وانه‌شی كه له‌وێوه دێنه‌وه له‌م ماوه‌یه بێ هیچ چه‌ند و چونێك پێویسته له‌لایه‌ن (چاودێری پزیشكی خێرا) پشكنینیان بۆ بكرێت.
*تائێستا هیچ كوتانێك دژی نه‌خۆشییه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه تا پێشوه‌خت هاووڵاتی تووشنه‌بوو بیدات له‌خۆی، بۆیه له‌ئێستا خۆپاراستن به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
*ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی ماڵی ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌یه به ڤایرۆسه‌كه بۆیه نابێت رێگه‌ی بدرێت له شوێنی پیس خواردن بخوات. ئه‌و خواردن و پاشماوه‌ی خواردنانه بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵی ماڵی به‌كارنه‌هێنرێت چونكه دوور نییه له‌لایه‌ن شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه قه‌پی لێگیرابێت و ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ مار-دا.
*ئه‌و شوێنانه‌ی شێدارن و ئاژه‌ڵ و باڵنده و زینده‌وه‌ری ئاوی لێده‌فرۆشرێت پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خۆپاراستنه‌وه چاودێری بكرێت تا ئاستی داخستن ئه‌گه‌ر گومان كرا شوێنه‌كه شیاو نییه.
ئه‌ی چۆن خۆت ئه‌پارێزیت؟
به‌پێی (CDC) و ئه‌وانه‌ی پسپۆرن له چاودێری ته‌ندروستی پێیانوایه پێویسته:
*جلوبه‌رگی هیچ كه‌س به‌كارنه‌هێنیت.
*ده‌ست مه‌به بۆ چاو و لوت و ده‌م، چونكه ئه‌م سێ ئه‌ندامه سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه.
*له‌ئێستا پێویسته هه‌ر 20 ده‌قیقه جارێك ده‌ستت به سابون و شامپۆ بشۆیت له هه‌ر جێگه‌یه‌ك بیت و هه‌وڵبده جێڵی پاكژكه‌ره‌وه له‌ناو دوكان و شوێنی كار و ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دانێ له‌هه‌ر 5 ده‌قیقه جارێك ده‌ستی پێ ته‌عقیم بكه، خۆ ئه‌گه‌ر مادده و گیراوه‌ی كهولی هه‌بێت باشتر و به‌هێزتره بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه.
*له‌ماڵه‌وه هه‌وڵبده هه‌موو كه‌س قاپ و كه‌وچك و كه‌لوپه‌لی خۆی به‌كاربهێنێت تا ده‌نگۆی ڤایرۆسه‌كه كۆتایی دێت.
*تا ئه‌توانی رۆژانه ئاوی زۆر بخۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری تووشبووندا، به‌رگه‌ی سه‌ره‌تای نه‌خۆشییه بگریت تا چاره‌سه‌ر ده‌كرێیت.
*ئاگاداربه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌سپرین بۆ منداڵ به‌كارنه‌هێنرێت له‌كاتی هیچ ئهنفلۆنزایهكدا.
*تا ئه‌توانی دوور كه‌وه‌ره‌وه له شوێنی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده و زینده‌وه‌ری ده‌ریایی، ئه‌وانه‌ش كه فرۆشیارن ئه‌بێت (ده‌ستكێش له‌ده‌ست بكه‌ن، كه‌مامه به دهمولوتیانهوه بێت، بهدلهیهك له‌به‌ربكه‌ن كه ئاو نه‌گرێته خۆی).
كه‌سی تووشبوو چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت:
*كه‌سه‌كه ئه‌بێت دوورخرێته‌وه له كۆمه‌ڵگه، له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت دابنرێت و ئه‌و پزیشك و كه‌سانه‌ی ده‌چنه لای به جلوبه‌رگی تایبه‌ته‌وه له‌دووی 6 پێ لێیه‌وه دوور بن.
*به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هیچ كه‌سێك جگه له تیمی پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كه بكات و له شوێنێكی تایبه‌ت به شوێنی چاودێری سهردانیكارهكان بمێننه‌وه تا بتوانرێت خۆ له‌سه‌ردانی كردنی بپارێزیت تا نزیك چاكبوونه‌وه.
له‌ئه‌مریكا:
هه‌رچه‌نده پسپۆرانی ویلایه‌تی ئۆریگۆن حكومه‌تی فیدرال-یان ئاگاداركردۆته‌وه دۆخه‌كه له‌ئه‌مریكا ترسناك نییه به‌ڵام رێوشوێنی خۆپاراستن، زۆر پێویسته و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ئه‌ركێكی نیشتمانییه، سه‌نته‌ری خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردن (CDC) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له‌رۆژی 25 جێنیوهرییهوه فرۆكه‌خانه‌ی جۆن كه‌نه‌دی له نیۆیۆرك و فرۆكه‌ی سان فرانسیسكۆ و فرۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلس، فرۆكه‌خانه‌ی هارتسفێڵد جاكسۆن ئه‌تله‌نتا و فرۆكه‌خانه‌ی شیكاگۆ، هه‌ستاوه به پشكنینی ئه‌وانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه له وڵاتی چین.
دواهه‌مین ڤایرۆسی كوشنده‌ش، كه له رۆژی 16ی جێنیوه‌ری به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین ئاشكرایان كرد بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی نوێی-یه هاوشێوه‌ی سارس-ه كه له ساڵی 2003 جیهانی تووشی شۆككرد.
نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییه له هه‌وكردنی توندی قوڕگ و دواتر پوكانه‌وه‌ی گورچیله و مردنی كه‌سه‌كه. زانایانی پزیشكی پێیانوایه ئه‌مه نه‌وه‌یه‌كی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنا-یه. كه بۆ هه‌مان خێزانی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌خۆشییه‌كی تونده و تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت. هه‌روه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا مرۆڤ تووشی تا و كۆكه و پوكانه‌وه‌ی گورچیله ده‌كات.
ڤینسینت مۆنسته‌ر، زانای ڤایرۆلۆجست له تاقیگه‌ی رۆكی ماونتن، پێوایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك سارس وایه له‌نێو شه‌مشه‌مه كوێره‌دا سوڕی ژیانی ته‌واو ده‌كات و زینده‌وه‌رێكی تر ده‌یگوازێته‌وه بۆ مرۆڤ ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك كه شه‌مشه‌مه كوێره‌كه خواردێك ده‌خوات و پاشماوه‌كه‌ی به‌جێدێڵێت، دواتر به‌راز و سه‌گ و باڵنده‌كان ده‌یخۆن، یان راسته‌وخۆ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كه له‌رێگه‌ی ماره‌وه ده‌خورێت. دواتر كاتێك مرۆڤ په‌نا ده‌باته به‌ر خواردنی ماره‌كه، تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت، یان ئه‌گه‌ر مرۆڤ گۆشتی به‌راز و سه‌گ و په‌له‌وه‌ره‌كان بخوات، ئه‌وكات تووشده‌بێت، ده‌شڵێت: "خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ راسته‌خۆ شه‌مشه‌مه كوێره بخوات ئه‌وه ترسناك تره، هه‌ر ئه‌وه‌نده مرۆڤێكیش تووش بوو زۆر به‌خێرایی ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤێكی تر".
هه‌روه‌ها زانایانی چین، پاڵپشتی قسه‌كانی ڤینسینت مۆنسته‌ر-یان كرده‌وه، رۆژی 25 جێنیوه‌ری رایانگه‌یاند كه كۆده‌كانی بۆماوه‌یی (ترشی ناوكی) ی مردووان و تووشبووانیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به كۆده‌كانی بۆماوه‌یی ئه‌و زیندهوانهیان به‌راوردكردووه كه تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له نێویاندا ماری ئاسیا-یی و كۆبرا و شه‌مشه‌مه‌كوێره، بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌مان كۆده.