2020-01-25   2430     
بەپێ ئاماریكی لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو لە ساڵی ڕابردوو (1615) نەشتەرگەری جۆراوجۆری وەك (ریخۆڵە كوێرە و زراو و فتق و بەردی زراو و بەردی بۆری گورچیلە و پرۆستات ) چەندین نەشتەرگەری قورس و گەورە و بەپەلەی تری تێدا ئەنجامدراوە.
ئاوێنه: لەبەشەكانی تاقیگەی نەخۆشخانەكە و تاقیگەی بەشی فریاكەوتن و بانكی سەرەكی خوێن لە نەخۆشخانەكە (38) هەزرا و 770 پشكنین و شیكاری تاقیگەی بۆ نەخۆش كراوە.
(3504) نەخۆش لە قاوشەكانی ناو نەخۆشخانەكە لەو كاتەدا ماونەتەوە و دوایی جێگیربوونی باری تەندروستیان نەخۆشخانەكەیان بەجێهێشتوە.
هەڕلەو ساڵەدا، (29653) هەزار لەهەموو جۆرەكانی تیشك بۆ نەخۆش گیراوە لەوانە (21986) x-ray و (1466) mri و (120) ct-scan و و (106) مەمۆگرافی و (3260) هێڵكاری دڵ لە ناونەخۆشخانەكە و بەشی فریاكەوتن گیراوە.
(3921) هەزار نەخۆش بەمەبەستی چارەسەر سەردانی بەشی فریاكەوتن یان كردوە و دوایی بینینیان لەلایەن پزیشكەوە چارەسەریان بۆكراوە، (68187) نەخۆش تر سەردانی بەشی پێشوازی سالار فەقێ محەمەد یان كردوە.
(4888) بریندار بە رووداوە جۆراوجۆرەكان لەو ماوەیەدا گەیەنراوەتە بەشەكە لەوانە (472) بریندار بە رووداوی هاتووچۆ و (419) حاڵەتی سوتاوی (216) پێوەدانی مار و دووپشك و (84)شكاوی و (69)حاڵەتی فیشەك و (21) چەقۆ و(7) روداوی خنكان بووە.