2020-01-24   2709     
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان جهخت لهوه دهكاتهوه كه ڕێکاریی پێویستیان بۆ ڕوبهڕوبونهوهی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گرتۆتەبەر.
ئاوێنه: لهڕونكردنهوهیهكی وهزارهتی تهندروستیدا هاتووه، "دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەشاری ووهان لەوڵاتی چین، لە هەرێمی کوردستان وەک سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لەنزیکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی پەتاکە دەکەین و ڕێکاری پێویست دەگرینەبەر."
دهقی رونكردنهوهكه:
ڕوونکردنەوەیەک لەوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ۲۰۱۹ ی چین:
دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین، کە بەگوێرەی دوا ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی جیهانی WHO تاوەکو ئێستا ٥٥۷ کەس توشبوون و ۱۷ کەس مردوون و ڕێژەی کوشندەیی تا ئێستا ٤٪ ، جگە لە ووڵاتی چین، لە چەند وڵاتێکی تری ئاسیا وەک یابان، کۆریا، تایلەند و سەنغافورا تۆمارکراوە.
لە هەرێمی کوردستان وەک سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لەنزیکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی پەتاکە دەکەین و ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر.
تاوەکو ئێستا ئەو زانیاری و ڕاسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویست ناکات پشکنین و جاودێری لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوریەکان و شوێنە گشتیەکان بگیرێتەبەر بەڵکو ڕێکارەکان هەمان ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵ و خۆپارێزیە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا وەک پەتاگەری، زوو دۆزینەوە و جیاکردنەوە و چارەسەرکردن و هۆشیاری تەندروستی لە خۆپارێزی کەسی وەک زوو زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ و داخراو لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەکێتی کۆکین و پژمین وەک داپۆشینی دەم و لووت.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
24 کانونی دووەم 2020