2019-02-19   2353     
پاش دوجار پشكنینی تهندروستی، لهلایهن لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهت دهست بهسهر بڕێكی زۆر برنجدا دهگرێت و لەناوی دەبات.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: هاوڕێ حەمەئەمین، سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیاند: لەبەردەوامی و پشکنین و بەدواداچونەکانیان بۆ کۆگاکانی ئەمبارکردنی خۆراک و شتومەک، دەستیان بەسەر (170) تۆن برنجی تایلەندی جۆری (یاسیران) دا گرتوە لە کۆگایەکی ناوچەی ژاڵەی سلێمانی، کە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیەوە (ئەسپێ)ی هەڵهێناوە و بەهای خۆراکی لەدەستداوە.
وتیشی؛ شەش مانگ لەمەوبەر (170) تۆن برنج لە مەرزی باشماخەوە هاوردە کراوە ئەو کاتە کێشەی نەبوە، بەڵام بەهۆی خراپ ئهمباركردنیهوه پێش وادهی بهسهرچونی خراپ بوە و شیاوی خواردن نیە
ئاماژەی بەوەکرد؛ دوای پشکنینی برنجەکە دەرکەوت (27) تۆنی لە کیسی (10) کیلۆیی هەڵگیرابو، (143) تۆنیشی لە کیس و فەردەی (20) کیلۆیی هەڵگیرابو، دوای پشکنینی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەرکەوت کە ئەسپێ تێیداوە و بەهای خۆراکی لەدەستداوە و بە کەڵکی خواردن نایەت.
وتیشی؛ لەسەر داوای خاوەن کۆگاکە دوبارە نمونەی نێردرایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و پکشنین بۆ برنجەکە کرایەوە، جارێكی تریش ئەنجامەكەی بە شیاوی بەكارهێنان نیە و بەهای خۆراکی لەدەستداوە.
هاوڕێ حەمەئەمین راشیگەیاند؛ تەواوی ئەو برنجەی دەستی بەسەردا گیراوە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆ لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو دەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.