لە سلێمانی رێگری تەواو لە دەرمانی قڕكەری زیان بەخش دەكرێت
  2019-02-14     

كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان داوا دەكەن رێگری بكرێت لە هاوردەكردنی لە هەموو ئەو دەرمانە قڕكەرانەی كەزیان بە سامانی هەنگ دەگەیەنێت, سەرۆكی لیژنەی بەدواداچونی نوسینگەو كۆمپانیا كشتوكاڵییەكانیش لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: رێگری تەواو لەهەموو ئەو مادەو دەرمانە قڕكەرانە دەكرێت كە زیان بە هەموو بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەگەیەنێت .

 

ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی قائیمقامیەتی سلێمانیان كردووە كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان داوا دەكەن رێگرێی تەواو بكرێت لە فرۆشتنی هەموو جۆرەكانی مادەی قڕكەری زیان بەخش لە نێو بازاڕەكانی شاری سلێمانی بەتایبەت ئەو مادانەی كە دەبنە زیان گەیاندن بە سامانی هەنگ و كاریگەری خراپیان لەسەر بەرهەمی هەنگ دەبێت , لە كۆبوونەوەشیاندا لەگەڵ "ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی" بەووردی گفتووگۆ لەسەر ئەو بابەتەكراو قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دایە كۆمەڵەكەو ووتی : لەرێگەی لیژنەی بەدواداچونی نوسینگەو كۆمپانیا كشتوكاڵیەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رێگری تەواو لە هەموو ئەو دەرمان و مادە زیان بەخشانە كراوە كە زیان بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەگەیەنێت, 

بێستوون عەلی سەرۆكی لیژنەی بەدواداچونی نوسینگەو كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەماوەی دوو ساڵی دەستبەكاربوونی لیژنەكەیاندا رێگری تەواویان لە هەموو ئەو دەرمانە قڕكەرە زیان بەخشانەدا كردووە كەزیان بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و تەندروستی هاوڵاتیانیش دەگەیەنێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەو ماوەیەدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە مادەو دەرمانە زیان بەخشانەدا و لەناویان بردوون , سەرۆكی لیژنەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستانی دڵنیاكردەوە لەهەرشوێنێك مادەی قڕكەری زیان بەخش هەبێت دەستی بەسەردادەگرن و رێگە بەهیچ مادەیەكی زیان بەخش نادەن لە بازاڕەكاندا بفرۆشرێت كە زیان بە سامانی هەنگ و بەگشتی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بگەیەنێت , لەبارەی كارەكانی لیژنەكەیان و رێگری كردن لە هاوردەكردنی ئەو مادە زیان بەخشانە بێستوون عەلی ووتی: هەموو بازگەكانیان ئاگاداركردووەتەوە رێگری تەواو لە هاوردەكردنی  ئەو مادە زیان بەخشانە بكەن .


 ئەوەشی ووت : بەهۆی بەدواداچونەكانیانەوە  لە شاری سلێمانی تا رادەیەكی زۆر رێگری لە فرۆشتنی هەموو جۆرەكانی دەرمانی قڕكەری زیان بەخش كراوە و لە بەرنامەیاندایە لە شاروشارۆچكەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانیش هەڵمەتی رێگری كردن لەو مادانە دەستپێبكەن.

 


زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×