لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تام و بۆندا ده‌گرن كه‌له دروستكردنی خواردنه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تام و بۆنی ماوه به‌سه‌رچودا دا ده‌گرن كه‌له ئاماده‌كرن و دروستكردنی خواردن و خواردنه‌وه و شه‌ربه‌تدا به‌كارده‌هێنرێت.
بڕی تام و بۆنه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه له 5 كارتۆن و 9 شوشه‌ی یه‌ك كیلۆیی پێك هاتوه كه له‌كۆگاكانی بازاڕی ڕاپه‌ڕین به‌هاوڵاتیان و دوكانداران فرۆشراوه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ته‌واوی ئه‌و تام و بۆنه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی كۆگاكان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته به سه‌ردانكردنی ئه‌و كۆگایانه‌ی كاڵاوشمه‌كه‌كانی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت تا دڵنیا بێته‌وه له‌وه‌ی كۆگاكان پابه‌ندی مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردنن و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتی‌هه‌بونی سه‌رپێچی، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی پێویست ده‌كاته‌وه.