2019-12-16   2793     
دوای بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەزۆرێک لەوڵاتانی ناوچەکەو عێراق، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کۆبونەوەیەکی ئامادەکاریی سازکرد.
ئاوێنه: کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانی تەندروستی بەرێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا باس لەئامادەکارییەکان کرا لەڕووی دەرمان و چارەسەرەکان لەکاتی بوونی ھەر حاڵەتێکی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە سنووری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ڕێگری لە تەشەنەکردنی نەخۆشیەکەو دابینکردنی شوێنی تایبەت بەو کەسانەی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن.