دهۆك، 2019، پۆلێكی خوێندن له خوێندنگه‌یه‌كی نێو كه‌مپی كه‌به‌رتو كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌ی شنگالن فۆتۆ: عه‌مار عه‌زیز
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێنج رۆژ
نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌وامه‌كه‌یی و دیارنییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێپرسراوانی تر هۆكاره‌كه‌ی
بزانن.
ئاوێنە، كەركوك ناو: زیاتر له دو هه‌فته‌یه، حسێن خدر به‌ڕێوه‌به‌ری
په‌روه‌رده‌ی شنگال سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌وامی نه‌كردوه و له
جێی ئه‌و، كه‌سێكی به كاتی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
یاسین خه‌ڵه‌ف، كه ئێستا كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی
شنگال به‌كاتی به‌ڕێوه‌ده‌بات به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دو هه‌فته‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنی له‌نێوان من و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ردهدا نه‌بوه، نازانین بۆ چ شوێنێك
رۆیشتوه یاخود بۆ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانم ده‌زانم پێش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت وتی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری
فه‌قه‌رات ده‌چێته هه‌ولێر."
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، له 19ی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ بۆ پێنج رۆژ
مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه به‌بێ هیچ رونكردنه‌وه و
ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێپرسراوانی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ
ده‌وام و هیچ هه‌واڵێكی نییه.
(كه‌ركوك ناو) هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به حسێن خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌وه
بكات به‌ڵام مۆبایله‌كه‌ی به‌رده‌ست نه‌بو.
په‌روه‌رده‌ی كوردی شنگال، سه‌رپه‌رشتی 57 خوێندنگه‌ی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی،
ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ده‌كات له‌گه‌ڵ چوار خوێندنگه‌ی خوێندنی خێرا، هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش له قه‌زای سێمێل سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌وامده‌كه‌ن.
عومه‌ر عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك به ( كه‌ركوك
ناو )ی وت "راسته به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال له ده‌وام دابڕاوه، به‌ڵام
هێشتا هیچ رێكارێكی یاساییمان له دژی نه‌گرتۆته‌به‌ر و ماوه‌یه‌كی تر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن،
ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وا كه‌سێكی تر له پۆسته‌كه داده‌نێین."
هه‌روه‌ها وتیشی "چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه، به‌ڵام دوای
ته‌واوبونی موڵه‌ته‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌دواداچونمان بۆ ئه‌م بابه‌ته كردوه
و هۆكاره‌كانی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تائێستا دیار نییه" به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك
هه‌بێت له‌سه‌ر شوێنی ئێستا و دیارنه‌مانی.