بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ بكات و كۆببنه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی میدیای ره‌سمی یه‌كێتی بڕیاره سەعات 3:30ـی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بكات و كۆببنه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی پارتی كه نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، جێگرانی سه‌رۆكی پارتی له‌خۆگرتبو له سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یه‌كێتی به ئاماده‌بونی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆبوه‌وه.
نه‌وه‌ی نوێ كه هاوپه‌یمانی یه‌كێتییه پشتیوانی له بڕیاره‌كانی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.