بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان لەبارەی ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە کە گوایە چەند بۆرییەکی قاچاخی نەوتیان دۆزیوەتەوە هی پەروێزخانە، ناوبراو رەتیکردەوە و رایگەیاند کە "هیچ بنەمایەکی نییە".
ئاوێنە: عەباس نەوا، بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی وت "ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە هیچ بنەمایەکی نییە و ئەو وێنانەی ناوچەی تکریتە و رەتیدەکەینەوە کە سنوری پەروێزخان بێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر پێگەیەكی بەقاچاغبردنی نەوتدا گرتووە لە نزیک دەروازەی سنوریی پەروێزخان لەنێوان عێراق و ئێران لە هەرێمی کوردستان.
