سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری نوێی لە بواری بازرگانی و داراییدا دەرکرد، کە یەکەمیان تایبەتە بە یەکخستنەوەی پێناسی گومرگی و دووەمیشیان پەیوەستە بە زیادکردنی پێدانی دراوی بیانی بە گەشتیاران.
ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووری و ڕێکخستنی سیاسەتی بازرگانی و دراویدا، بڕیاری داوە بە یەکخستنەوەی پێناسی گومرگی لەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ (١ی ١٢ی ٢٠٢٦)ەوە، پێناسی گومرگیی سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان بە ڕێژەی ٥٪ جێگیر دەکرێت و کاری پێ دەکرێت.
هاوکات، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە عەلی زەیدی بڕیاری داوە بەشی پارەی دراوی بیانیی گەشتیاران لە شەش بەشەوە بۆ ١٢ بەش زیاد بکرێت و هەر گەشتیارێک تا بڕی سێ هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی پێ دەدرێت.