فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ دهستپێشخهرییهكهی فایهق زێدان، سهرۆكی ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عێراق بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی نێوان بهغداو ههرێم لهرێی گفتوگۆی گشتگیرهوه رادهگهیهنێت و دهشڵێت، گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش زامنی یەكپارچەیی عێراقە لەپێناو بنیاتنانی داهاتویەكی گەش.
ئاوێنه: فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە نیشتمانییە ڕادەگهیاند كە لهلایهن فایهق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقیوه بانگهوازی بۆ كراوه بە ئامانجی ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ دەستوری عێراق.
فراكسیۆنی یهكێتی وتوشیهتی، دەستور لە دیباجەكەیدا جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی هاوسەنگی، سازان و هاوبەشیی ڕاستەقینە كراوەتەوە كە بونەتە ئەو بنەمایەی عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە.
فراكسیۆنهكه هێمای بۆ ئهوهش كردوه، جارێكی دیكە جەختدەكەینەوە لەسەر پێویستیی ئەوەی كە دەستور ببێتە نەخشەڕێگای چارەسەركردنی كێشەكان و زامنكردنی مافەكانی سەرجەم ڕۆڵەكانی گەلی عێراق، بەتایبەتی گەلی كورد كە لە ڕابردودا قوربانی داوە لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی، دیموكراسی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بۆ هەمو عێراقییەكان.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، فراكسیۆنهكهیان بڕوای وایە كە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش زامنی یەكپارچەیی عێراقە لەپێناو بنیاتنانی داهاتویەكی گەش.
فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق وتوشیهتی "لە هەمان كاتدا پشتگیریی خۆمان بۆ هەر هەنگاوێك ڕادەگەیەنین كە ببێتە هۆی پاراستنی شەفافیەتی داهاتەكانی عێراق، بنبڕكردنی دیاردەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیی وڵات."
دهقی راگهیهندراوهكه:
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە نیشتمانییە ڕادەگهیهنێت كە بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دكتۆر فایەق زێدان بانگەوازی بۆ كردوە، بە ئامانجی ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ دەستوری عێراق؛ ئەو دەستورەی كە لە دیباجەكەیدا جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی هاوسەنگی، سازان و هاوبەشیی ڕاستەقینە كراوەتەوە كە بونەتە ئەو بنەمایەی عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە.
جارێكی دیكەش جەختدەكەینەوە لەسەر پێویستیی ئەوەی كە دەستور ببێتە نەخشەڕێگای چارەسەركردنی كێشەكان و زامنكردنی مافەكانی سەرجەم ڕۆڵەكانی گەلی عێراق، بەتایبەتی گەلی كورد كە لە ڕابردودا قوربانی داوە لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی، دیموكراسی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بۆ هەمو عێراقییەكان.
هەروەها فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای وایە كە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش زامنی یەكپارچەیی عێراقە لەپێناو بنیاتنانی داهاتویەكی گەش.
لە هەمان كاتدا پشتگیریی خۆمان بۆ هەر هەنگاوێك ڕادەگەیەنین كە ببێتە هۆی پاراستنی شەفافیەتی داهاتەكانی عێراق، بنبڕكردنی دیاردەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیی وڵات.
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٦ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٦