به‌بڕیاری به‌غدا مه‌رزی پشته‌ له‌ بناری به‌مۆ داخرا
  2026-11-26     

به‌بڕیاری به‌غدا مه‌رزی پشته‌ له‌ بناری به‌مۆ له‌گه‌رمیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوره‌وه‌ داخرا. میدیای ره‌سمی عێراق ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوشدا مه‌رزی شۆشمێ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دابخرێت.

ئاوێنه‌: ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور پێیانڕاگه‌یاندون كه‌ مه‌رزی پشته‌"ی بناری به‌مۆ له‌ گه‌رمیان داخراوه‌.

مه‌رزه‌كه‌ له‌ڕوی كارگێڕییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ وتویه‌تی "هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ بڕیاری داخستنی مه‌رزی پشته‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌رچوه‌ و رۆڵی ئه‌وانه‌ ته‌نیا جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌یه‌ كه‌ پێیانده‌گات."

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و هێزه‌ی مه‌رزه‌كه‌ی داخستوه‌، هێزی نێردراوی عێراق نییه‌ به‌ڵكو هێزی پاسه‌وانی سنوره‌ كه‌ ئه‌ندامه‌كانی كوردن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق وتوشیه‌تی "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا مه‌رزی شۆشمێ"ش له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دابخرێت.

زۆرترین بینراو
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌: زه‌یدی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كردوه‌ به‌ مه‌رج بۆ پشكی هه‌رێم له‌ بوجه‌دا
​ڕاپۆرتێکی «مەدا»: دوای جموجۆڵەکانی جورف سەخر، هەرێمی کوردستان لە بەردەم گوشاری نوێ و دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیدایە
یه‌كێتی: ئاماده‌ین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كسان نییه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
میدیاکارێکی عێراقی: فالح فەیاز پێشوەختە بڕیارەکانی زەیدی رادەستی بارزانی کردووە
زەیدی تاوتوێی جووڵاندنی سوپا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیاری وەرگرتنەوەی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان دەدات
مه‌سعود بارزانی: هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێك ناكات كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور بێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بەکارهێنانی زمانی سەربازی و هەڕەشە لە دژی قەوارەی هەرێم ڕەتدەکەینەوە
کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەهێزی باران‌و بەفربارین دەگرێتەوە
حکومەتی عێراق سەرۆکی دەروازە سنوورییەکان دەگۆڕێت
روسیا: نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەشەڕی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×