حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان" به‌ره‌ده‌وامه‌و تاوه‌كو ئێستا بڕی ئه‌و پارانه‌ی كه له تۆمه‌تبارانی گه‌نده‌ڵی وه‌رگیراونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته زیاتر دو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراقی راگه‌یاند"هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یانی لەڕوی کردەییەوە نەوەستاوە و ئەنجامەکانی بەشێوەیەکی ڕون لە ڕێگەی ئەو بڕیارە دادوەرییانەوە دەرکەوتون کە دژی تاوانباران دەرچون و لەنێویاندا سیاسەتمەداران، پەرلەمانتاران و کەسایەتییە ناسراوەکان هەن."
ڕونیشی کردەوە کە "ئەنجام و ئاماژەکانی ئەم هەڵمەتە لە ماوەی 23 ساڵی ڕابردودا و لە ساڵی 2003ـەوە هاوشێوەیان نەبوه."
عەبودی وتیشی "ئەو بڕه پارانەی لە تۆمەتبارانی گەندەڵی وەرگیراونەتەوە گەیشتوەتە زیاتر لە دو تریلیۆن و 682 ملیار دینار، جگە لە زیاتر لە 781 ملیۆن دۆلار، پاره‌كانیش دەچنە ناو سندوقی نەوەکانەوە ئه‌وه‌ش به‌پێی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027."