عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هیچ جیاوازییەك لەنێوان ئەندامانی وەزارەته‌كانی بەرگری و ناوخۆ و حەشدو پێشمەرگەدا نییە. ده‌شڵێت، رۆڵی هه‌مویان پاراستنی عێراقە، به‌بێ ئاسایش، ئابوری و ده‌وڵه‌تمان نابێت.
ئاوێنه: عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەكۆبونەوەیدا له‌گه‌ڵ لیژنەی باڵای چاكسازی لە كەرتی ئەمنی رایگەیاند، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئەندامانی وه‌زارەتی به‌رگری و حه‌شدی شه‌عبی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌دا نییه، ئه‌مانه هه‌مویان هێزن، ئەگەر هەڕشەیەك بۆ سه‌ر عێراق بێت، ئه‌وا هه‌مویان له یه‌ک ریزدا کۆده‌بنه‌وه.
وتیشی، رۆڵی ئێوه پاراستنی عێراقییه‌کانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه باوەڕمان بێت، ئه‌وا ئێمه عێراق ده‌پارێزین و ئامانجمان یه‌که، ئه‌گه‌ر ئارامی نه‌بێت، ئه‌وا ئابوری نییە، ده‌وڵه‌ت نییە، خۆشگوزه‌رانی نییە، سه‌قامگیری و دڵنیایی نابێت، سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌ت بریتییه له ئارامییه‌که‌ی، به‌ڵام باوەڕمان عێراقه و زۆر گرنگه ئێوه وه‌ک سه‌رباز ناسنامه‌ی نیشتمانی دروست بکه‌ن، عێراق به ئێوه یه‌کدەگرێت.