زه‌یدی وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد پاره‌ بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی پێشكه‌وتو ته‌رخان بكه‌ن
  2026-11-18     

حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌اكنی عێراق وه‌زاره‌تی دارایی راسپاردوه‌ پاره‌ بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی پێشكه‌وتو ته‌رخان بكه‌ن.

ئاوێنه‌: حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراقی راگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی راسپاردوه‌ پاره‌ی پێویست بۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی پێشكه‌وتو كه‌ له‌ ئاستێكدا بێت بتوانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ هه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ گه‌ره‌نتی پاراستنی ژینگه‌ی ئابوریی عێراق بكات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، حكومه‌تی عێراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێویستی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بۆ پشتیوانیكردنی زیاتر له‌ بواری به‌رگریی ئاسمانیدا دیاری كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×