نوێنەرێکی مامۆستایانی خۆبەخش رایدەگەیەنێت سبەی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
ئاوێنە: کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە راگەیەندراوێکدا وتی، سبەی یەکشەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی مامۆستایانی گرێبەست (پەروەردە و خوێندنی باڵا ).
وتوشیەتی، تا ڕۆژی چوارشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرجەم پەروەردەکان دابەش دەکرێت.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست وەک خۆی ماوەتەوە بەهۆی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر کۆمەڵێک پرس، هەروەها ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر ئەم پرۆسەیە.