بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی به بۆنهی 242ـەمین ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی رایدهگهیهنێت، مێژو سەلماندویەتی کە سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت و هەرگیز دەستبەرداری مافە رەواکانی نابێت. دهشڵێت، بەڵێنمان بۆ سلێمانی و خەڵکە سەربەرزەکەی ئەوەیە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی ئارامی، ئازادی و مافەکانیان دەبین، رێگە نادەین هیچ نادادییەک بەرامبەر ئەم شارە بکرێت.
ئاوێنه: بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی، ئهمڕۆ شهممه، بهبۆنهی ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی، پهیامێكی بڵاوكردهوهو تێیدا بهو بۆنهوهیه پیرۆزبایی له خهڵكهكهی كردوه.
سهرۆكی یهكێتی وتویهتی "مێژو سەلماندویەتی کە سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت و هەرگیز دەستبەرداری مافە رەواکانی نابێت. شایستەترین وەفاداری بۆ قوربانیدانی ئەم شارە و خەڵکەکەی، وتنەوەی قسە و دروشم نییە لە دورەوە، بەڵکو کارکردنی کرداری، بوژانەوەی ئابوری و گەیاندنی زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە بە هەمو گەڕەک و کۆڵانێکی."
ئهوهشی خستۆتهڕو"بەڵێنمان بۆ سلێمانی و خەڵکە سەربەرزەکەی ئەوەیە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی ئارامی، ئازادی و مافەکانیان دەبین، رێگە نادەین هیچ نادادییەک بەرامبەر ئەم شارە بکرێت و پێکەوە لەگەڵ گەنجە داهێنەر و خەڵکە دڵسۆزەکەیدا، کاروانی گەشەپێدانی سلێمانی بەرەو لوتکە دەبەین."
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی یهكێتی:
لە 242ـەمین ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانیدا، لە قوڵایی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی سەربەرز و دڵسۆزی شاری شاران دەکەین.
سلێمانی تەنها جوگرافیایەک نییە، بەڵکو رۆحێکی زیندو، بیرێکی ئازاد و قەڵایەکی لەبننەهاتوی بەرەنگاربونەوەی ستەم و نادادییە. ئەمڕۆ بە وەفا و پێزانینێکی زۆرەوە سەری رێز لەبەردەم یاد و مێژوی هەمو ئەو شۆڕشگێڕ، شاعیر، ئەدیب، هونەرمەند و کەسایەتییە مەزنانەدا دادەنەوێنین کە ناسنامەی پایتەختی رۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانییان بە سلێمانی بەخشی، هەروەها شانازی بە خۆڕاگریی خەڵکە مەردەکەیەوە دەکەین کە لە هیچ قۆناغێکدا سازشیان لەسەر ئیرادە و شکۆی شارەکەیان نەکردوە.
مێژو سەلماندویەتی کە سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت و هەرگیز دەستبەرداری مافە رەواکانی نابێت. شایستەترین وەفاداری بۆ قوربانیدانی ئەم شارە و خەڵکەکەی، وتنەوەی قسە و دروشم نییە لە دورەوە، بەڵکو کارکردنی کرداری، بوژانەوەی ئابوری و گەیاندنی زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە بە هەمو گەڕەک و کۆڵانێکی.
بەڵێنمان بۆ سلێمانی و خەڵکە سەربەرزەکەی ئەوەیە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی ئارامی، ئازادی و مافەکانیان دەبین، رێگە نادەین هیچ نادادییەک بەرامبەر ئەم شارە بکرێت و پێکەوە لەگەڵ گەنجە داهێنەر و خەڵکە دڵسۆزەکەیدا، کاروانی گەشەپێدانی سلێمانی بەرەو لوتکە دەبەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان