شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له ناحیه‌ی قادر كه‌ریم سه‌ربه قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ. به‌پێی زانیارییه هێرشه‌كه به درۆن ئه‌نجامدراوه‌و ئاگر له كێڵگه‌كه كه‌وتۆته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه كاركردن له كێڵگه‌كه راگیراوه.
ئاوێنه: سه‌عات 11ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشه‌كه به درۆن ئه‌نجامدراوه‌و به‌هۆیه‌وه ئاگر له به‌شێكی كێڵگه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ده‌ڵێن "كاتژمێر 11:00 ی ئەمشەو لەكردەوەیەكی تیرۆرستیدا كێڵگەی كۆرمۆر هێرشی كرایە سەر." هه‌ردو وه‌زاره‌ت "لەهەوڵدان بۆ ئەوەی هێرشە تیرۆریستییەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت لەسەر هاوبەشانی كارەبا و بەزوترین كات بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە."
به‌پێی لێدوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه بەرهەمهێنانی کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی بە بڕی 2,500 بۆ 2,800 مێگاوات کەم دەبێتەوە.
چه‌ند ساتێك دوای راگرتنی كاركردن له كێڵگه‌كه، له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاره‌با بڕا.