پەیەدە هۆشداری دەدات: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت مەترسی بۆ دەستکەوتەکانی کورد دروست دەکات
  2026-11-06     

ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) رایگه‌یاند، درک بەو مەترسییانە دەکات کە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتەوە هاتونەتە ئاراوە به‌ڵام لەم قۆناغە هەستیار و پڕ لە شەڕ و قەیرانەی ناوچەکەدا، پێشخستنی زمانی دیالۆگ و ڕێککەوتنی سیاسی بۆ بەردەوامیی دامەزراوە دەستورییەکان پێویستییەکی مێژوییە، هەر هەنگاوێکی سیاسی بێ ڕێککەوتن زیان بە پێگەی کورد دەگەیەنێت.

ئاوێنە: ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی یەکڕیزیی نەتەوەیی، زمان و بەهای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا کردەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەوان بە وردی بەدواداچونیان بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پەرچەکردارە سیاسییەکان کردوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، پەیەدە درک بەو مەترسییانە دەکات کە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتەوە هاتونەتە ئاراوە، کە ڕەنگە ببنە هۆی دروستبونی بۆشاییەکی دەستوری و یاسایی و کاریگەریی نەرێنی بکەنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە باشوری کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی په‌یه‌ده‌دا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لەم قۆناغە هەستیار و پڕ لە شەڕ و قەیرانەی ناوچەکەدا، پێشخستنی زمانی دیالۆگ و ڕێککەوتنی سیاسی بۆ بەردەوامیی دامەزراوە دەستورییەکان پێویستییەکی مێژوییە، هەر هەنگاوێکی سیاسی بێ ڕێککەوتن زیان بە پێگەی کورد دەگەیەنێت.

پەیەدە داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی هەرێم کردوە بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی یەکێتیی نیشتمانیی ئاوا کە گوزارشت لە ئیرادەی گەل بکات، و ئامادەیی خۆشی نیشان داوە بۆ خستنەگەڕی هەر جۆرە دەستپێشخەرییەک لە پێناو لێکنزیکبوونەوەی ڕیزەکانی کورددا.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×