دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تازه‌ترین لێدوانی‌دا جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی ئێران ده‌كات و له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه ده‌ڵێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌م ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته، وتی "ئێرانییه‌كان هیچ شتێك ناكه‌ن به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی ئێرانی كرد‌و وتی "ئێمە حەوت مانگە لە ئێران ئاماده‌ین و هەر شتێکمان ویستبێت، خستومانەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆمانەوە. ئێستا دەبێت بڕیار بدەین: ئایا دەمانەوێت به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر پێشڕەوی و کارەکە یەکلابکەینەوە؟ پێمباشه تا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ماوه له‌و وڵاته وێرانی نه‌كه‌م، بەڵام ڕەنگە ناچار ببم ئەم کارە بکەم. به‌م زوانه ده‌بینن."