موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا پێی وتوه، نابیت وڵاتانی بیانی ده‌ستوه‌ربده‌نه ئاسایشی ناوچه‌كه.
ئاوێنه: موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا كۆبوه‌وه‌و نامه‌یه‌كی موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ڕی باڵای وڵاته‌كه‌ی پێگه‌یاند.
موحسین ره‌زایی له لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی وتی، رێبەری باڵا، ئاواتەخوازبو بە زوترین کات پەیامەکەی بگەیەنرێتە ڤلادیمیر پوتین، لە بەرامبەردا سەرۆک پوتین داوای لێکردم سڵاوی گەرم و دۆستانەی بگەیەنم بە رابەری باڵا.
رەزایی وتیشی، لەگەڵ پۆتین گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە په‌ره‌سه‌ندنه گرنگەكانی ناوچەکە، لە ئێستادا گفتوگۆی زۆر گرنگ لە ئارادایە سەبارەت بە قۆناغی دوای جەنگ، بە تایبەت رێکخستنە ئەمنییەکان بۆ ناوچەکە.
ئه‌وشه‌ی خسته‌ڕو، راپۆرتێکم سەبارەت بە کۆبونەوەی چوار وڵاتەكە پێشکەش کرد کە لە تاران بەڕێوەچو، پوتین پێشوازی لێکردو وتی، وەک هاوڕێ چینییەکانمان، ئێمەش پێمان وایە رێکخستنەکانی هەرێمییەكان دەبێت هەبن و وڵاتە بیانییەکان نابێت دەستوەردان لە ئاسایشی ناوچەکەدا بکەن.